فەرماندەی حەشدی شەعبی: داعش پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ تورکیا هەیە

چوارشەممە 25 ئایار 2022 - 08:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=12559

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەبدوڵڵا ئەلزیادی، فەرماندەی لیوای ٤١ی حەشدی شەعبی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ تورکیا هەیە.

ناوبراو بە دەربڕی ناڕەزایەتی لەوەی کە ڕەوشی ئەمنی قوربانیی ڕەوشی سیاسی دەکرێت، وتی: تورکیا چەندین تۆڕی چالاکی تیرۆریستی لە سووریا، عێراق و لیبیا هەیە.

فەرماندەی لیوای ٤١ی حەشد وتی کە زۆربەی ئەو تیرۆریستانە چیچانیانە کە هاتوونەتە ناو عێراقەوە، لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی تورکیاوە ئەو کارەیان کردووە.

ئەلزیادی وتیشی: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە پاڵپشتی و پێشوازی ئەمریکییەکان، پێگەکانی حەشدی شەعبییان بۆردومان کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *