گرنگترین هەواڵەکانی ٩٠هەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢

سێشەممە 24 ئایار 2022 - 23:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=12531

سوپای ڕوسیا و هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) گوندەکانی میرۆنیۆڤسکی و ڤۆزدۆژینکا-یان لە میحوەری باکووری شارۆچکەی گۆرلیوکا کۆنتڕۆڵ کرد. سوپای ئۆکرانیا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوی هێزەکانی ڕووسیا پردی لوهانسک-میرۆنیۆڤسکی تەقاندەوە. وا دیارە هێزەکانی ئۆکرانیا بەنیازن لە سڤیتلۆدارسک بکشێنەوە.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ناوچەی کازانسکایا-لوپاتینا لە پارێزگای ڕۆستۆڤ خستە خوارەوە.
دوکەڵی لەناوچوونی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئۆکرانیا مادەی تەقەمەنی هەڵگرتبوو. بەپێی هێرشەکانی ڕابردووی سوپای ئۆکرانیا، ئەگەری زۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە جۆری Tu-143 یان Tu-141 بوو بێت.

هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر تۆڕی شەمەندەفەری ئۆکرانیا لە ڕۆژئاوای دنیپرۆپترۆفێسک.
ڤالێنتین رازنیچێنکۆ، پارێزگاری دنیپرۆپترۆفێسک پشتڕاستیکردەوە کە چوار مووشەک لە ژێرخانی هێڵی ئاسن لە شارەکانی پاڤلۆگراد و سینلێنیکۆڤ کەوتوون و وتی: چوار مووشەکی ڕووسیا زیانێکی زۆریان بە هێڵی ئاسن و تۆڕی هێڵی ئاسن گەیاندووە. لە ئێستادا نازانرێت کەی گەشتەکان دەست پێ دەکەن.
ئامانجی هێرشەکانی ڕووسیا ڕێگریکردنە لە گەیشتنی هاوکارییە سەربازی و پشتیوانییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بۆ بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

هێزەکانی ئۆکرانیا هێرشێکی گەورەیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی تێرنۆڤا لە باکووری پارێزگای خارکیڤ دەستپێکردووە.
ئەم میحوەرە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گۆڕەپانی پێکدادانی قورسی نێوان سوپای ئۆکرانیا و سوپای ڕووسیا بووە و چەند جارێک ناوچەکانی تێرنۆڤا و رۆبیژنە لە نێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ کراون.
جێگیرکردنی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی سنووری خارکیڤ دەتوانێت هێڵێکی ئەمنی دابین بکات بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی موشەک و تۆپخانەییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر پارێزگای بێلگۆرۆدی ڕۆژئاوای ڕووسیا.

دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی سڤیتلۆدارسک، سوپای ڕووسیا و هێزەکانی دۆنێتسک چوونە ناو ناوچەکە و ئاڵای ڕووسیایان بەرزکردەوە.

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا و سوپای لوهانسک هێرشی زەمینییان بۆ سەر لیمان دەستپێکرد و بەپێی میدیاکانی ڕووسیا چەند ناوچەیەکی باشووری شارەکە لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆڵ کراوە. لە ئێستادا پێکدادانەکان لە بەشی باشووری لیمان بەردەوامە.

سوپای ڕووسیا ناوچەکانی لیپۆ و ڤاسیلیوکای لە باکووری پۆپاسنا کۆنترۆڵ کرد و لە هێڵی لۆجستیکی باخموت-سۆردۆنتێسک نزیکتر بووەوە. لەگەڵ پێشڕەوییەکانی ئەم دواییە لەم میحوەرە، هێڵی لۆجستیکی هێزەکانی ئۆکرانیا لە باخموت و سۆڵدارەوە بۆ شاری سۆردۆنتسک کەوتۆتە بەر هێرشی سوپای ڕووسیا.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشی خۆکوژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جەنگی ئۆکرانیا!
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری بلێد ٣٠٠ هێرش دەکاتە سەر تانکی T-72B3 ی ڕووسی و زیانی پێدەگەیەنێت. بە لەبەرچاوگرتنی هێز و قەبارەی تەقینەوەکە دەکرێ بڵێین ئەم هێرشە نابێتە هۆی لەکارکەوتنی تانکەکە، بەڵکو زیانێکی زۆر بە تیمی بەکارهێنەر و هێزەکانی دەوروبەری دەگەیەنێت. سوپای ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکانی نزیکەی ١٠٠ لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی بە سوپای ئۆکرانیا بەخشیوە.

هێزه سەربازییەکانی ڕووسیا بە هاویتزەکانی ١٥٢ ملم ی Msta-B و بە بەکارهێنانی درۆن، ئۆتۆمبێل و بنکە سەربازیەکانی ئۆکرانیا دەکەنە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *