ئەنساروڵڵا شانزدەیەمین درۆنی CH-4ی هاوپەیمانی سعوودیە تێکشکاند + ڤیدیۆ
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا ١٦هەمین درۆنی CH-4ی سەر بە هاوپەیمانی سعوودیەی لە ئاسمانی پارێزگای سەنعای پایتەختی یەمەن خستە خوارەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌ره‌ڕای راگەیاندنی ئاگربه‌ستی کاتی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه لە یەمەن و دوای ٥٠ ڕۆژ له ده‌ستپێكردنی، هاوپه‌یمانی سعوودیه له ئه‌نجامدانی گه‌شته سه‌ربازی و سیخوڕییه‌كان له ئاسمانی یه‌مه‌ن بەردەوامە. لە وەڵامی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی ڕێککەوتنی ئاگربەست، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا بۆ سێیەم جار لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعوودیەی لە ئاسمانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا خستە خوارەوە.
شایانی باسە کە ئەنساروڵڵا لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا توانیوێتی ١٦ درۆنی CH-4 تێکبشکێنێت. ئەم درۆنە دروستکراوی وڵاتی چین و هاوشێوەی درۆنی MQ-9 ی ئەمریکییە کە توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام بۆمب بە ٤٠ کاتژمێر فڕین تا ٥ هەزار کیلۆمەتری هەیە.
لێدوانەکان