گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢

یەکشەممە 22 ئایار 2022 - 23:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=12415

وێنەی گواستنەوەی هاویتزەری M777 کە لەلایەن ئەمریکاوە بەخشراوە بۆ ئۆکرانیا.
ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی هێرشە مووشەکییە جۆراوجۆرەکان لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد و وتی: تەقاندنی چەند مووشەکێک دەتوانێت یارییەکە بەرامبەر ڕووسیا بگۆڕێت. داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین سیستەمی MLRS (Multiple Missile) دابین بکەن. لە سایەی ئەم ئامێرە ئۆکرانیا دەتوانێت دەستپێشخەری بکات و خاکەکەی ئازاد بکات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سبەی نوێنەری زیاتر لە ٤٠ وڵات لەوان ئەمریکا و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لە بنکەی ئاسمانی رامشتاینی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پشتیوانی سەربازی زیاتر بۆ ئۆکرانیا.

خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ١٢٠ هەزار دۆلاری بە مووشەکێکی ١.٨ ملیۆن دۆلاری!
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا مووشەکی مارتلێتی بەکارهێناوە بۆ بە ئامانجگرتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا.
لە نوێترین گرتە ڤیدیۆییدا کە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-10ی ڕووسی لەلایەن سوپای ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە، تەقاندنی مووشەکی مارتلێت ڕوونە و دەکرێ بڵێین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ڕووسی بەهۆی ئەم مووشەکەوە لەناوچووە. دوای هێرشی مووشەکەکە، هێزەکانی ئۆکرانیا وێنەی داروپەردووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕووسیایان بڵاوکردەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، نرخی هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-10 نزیکەی ١٢٠ هەزار دۆلارە و نرخی هەر مووشەکێکی مارتێلێت نزیکەی ١.٨ ملیۆن دۆلارە!

دوێنێ بەرپرسانی سوید و فینلەندا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبونەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ئەندامێتی ناتۆیان کرد.
له‌ میانەی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ڕاگرتنی پاڵپشتییەکانی سوید له‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی (پەکەکە و یەپەدە) ​​و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر پیشه‌سازی به‌رگری تورکیا كرده‌وه‌ و هه‌روه‌ها داوای له‌وان كرد هه‌نگاوی کرداری بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا. ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینله‌ندا نووسیویەتی: پەیوەندییەکی کراوە و راستەوخۆم لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا هەبوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “جەختمکردەوە، وەك هاوپەیمانی ناتۆ، فینله‌ندا و تورکیا پابەندن بە ئاسایشی یەکتر و پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەبن”. هه‌ر له‌ تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی فینله‌ندا جه‌ختیكرده‌وه‌، “فینله‌ندا ئیدانەی تیرۆر دەکات بە هەموو شێوەکانیەوە. گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت”.
ئەندامێتی فینلاند و سوید لە ناتۆ لە کاتێکدا ڕوبەڕوی دژایەتی تورکیا بووەتەوە، کە ڕووسیا هەناردەی غاز و کارەبای بۆ فینلاند ڕاگرتووە و سیاسەتی خۆی بەرامبەریان گۆڕیوە بۆ وڵاتێکی نادۆست.

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا هێرشی توندی تۆپخانەیان بۆ سەر شاری میکۆلایڤ و میحوەری باشووری ئۆکرانیا دەستپێکرد.
هێڵەکانی ئەم میحوەرە لە پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا گۆڕانکاری ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەڵام هەندێک لە شرۆڤەکارانی ئەوروپی پێشبینی دەکەن سوپای ڕووسیا لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەم میحوەرە ئەنجام بدات.
کۆنتڕۆڵ کردنی پارێزگاکانی میکۆلایڤ و ئۆدێسا لەلایەن ڕووسیاوە، ئەو وڵاتە بە ڕۆژهەڵاتی مۆڵدۆڤا و هەرێمی ئۆتۆنۆمی ترانسنیستریا دەبەستێتەوە جگە لە بڕینی ئۆکرانیا لە دەریای ڕەش.

ڕاپۆرتی ئۆلێگ سینگوبۆڤ، ڕۆژنامەنووسێکی ئۆکراینی، سەبارەت بە ڕەوشی بەرەکانی پارێزگای خارکیڤ و میحوەرەکەی ئیزیۆم:
دوێنێ و ئەمڕۆ هێزەکانی ڕووسیا خارکیڤ و شارۆچکەکانی دەوروبەری تۆپباران کرد.
لە ئەنجامی تۆپبارانەکەی سالتیۆکا، پێنج هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، سێ کەسیان لە ناوچەکانی نێوان شێفچنکۆ و چۆگۆڤ و سێ کەسیش لە شارۆچکەی دەرگاچی برینداربوون.
لە باکووری ناوچەکە شەڕ بەردەوامە و ڕووسەکان سەرنجیان لەسەر کۆنترۆڵکردنی هێڵە داگیرکارییەکان و ڕێگریکردن لە پێشڕەوی زیاتری هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیایە.
لەسەر میحوەرەکەی ئیزیۆم، ڕووسەکان خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکە ئامادە دەکەن و ناوچەکانی ڤێرنۆپلیا و دۆگۆنکە و دێبریون (باشووری ئیزیۆم) بۆردومان دەکەن.
لە ئێستادا دەنگی فڕینی فڕۆكە جەنگییەكانی ڕووسیا لە بەشی باكووری پارێزگای خەركیڤ دەبیسترێت، هەروەها رێگری لە جوڵە و گردبوونەوە لە هاوڵاتیانی مەدەنی لەناو شارەكاندا دەكرێت.

بۆردومانی ئاسمانی ناوچەکانی خارکیڤ لەلایەن سوپای ڕوسیاوە.

سوپای ڕووسیا و سوپای لوهانسک (LPR) نۆڤاسلیوکایان لە میحوەری گۆرلیوکا کۆنتڕۆڵ کرد. گوندەکە ماوەیەکی زۆرە شەڕی لەسەرە.

ڤیدیۆیەک لە ناو کارگەی ئازۆفێستاڵ لە شاری ماریۆپۆل. لەم ڤیدیۆیەدا قەبارە و چڕی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) دەردەکەوێت کە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی سەرسەختی سوپای ئۆکرانیا بوونەتەوە؛ ئەم هێرشانە لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی تیپی ئازۆڤ خۆیان ڕادەستی ڕووسەکان بکەن.

دوای پێشڕەویی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک (LPR) لە میحوەرەکەی ڕۆژهەڵاتی ئیزیۆم، سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی گرنگی سکایل پاشەکشەی کرد.
بەم شێوەیە پێگەکانی ڕووسیا لە ئیزیۆم جێگیر بوو و ئۆکراینییەکان دوایین دەرفەتیان بۆ وەرگرتنەوەی ئیزیۆم لەدەستدا.

از پیشروی ارتش روسیه و نیروهای لوهانسک (LPR) در محور شرقی ایزیوم، نیروهای ارتش اوکراین از منطقه مهم اسکیل عقب نشینی کردند.
با این حساب مواضع روسها در ایزیوم تثبیت شد و اوکراینی‌ها آخرین شانس خود برای بازپس‌گیری ایزیوم را از دست دادند.
در محور شهرک لیمان نیز درگیری‌ها در مناطق یاروا و دیبروا و حومه‌ی شمالی لیمان جریان دارد. به احتمال زیاد هدف بعدی ارتش روسیه در این محور خود لیمان است و انتظار می‌رود اوکراینی‌ها در این منطقه مقاومت سنگین‌تری را از خود نشان دهند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *