خزعەلی: لە هەولێر ڕاهێنان بە چەکدارەکان کراوە بۆ هەڵگیڕساندنی شەڕی ناخۆیی لە عێراق
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق راگەیاند، هەوڵەکان بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان و خستنەوەی عێراق بەناو گێژاوێک دەستی پێکردووە.
ناوبراو ئامانج لەم جۆرە خۆپیشاندانانەی هەڵگیرساندنی شەڕی چەكداری لە عێراق زانی و وتی کۆمەڵێک چەكدار لەم دواییانەدا بەمەبەستی دروستکردنی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق، مەشقیان لە هەولێر ئەنجامداوە.
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق ڕایگەیاند: ئەم گروپانە لە هەولێر ڕاهێنانیان پێکراوە و لە هۆتێلی ٥ ئەستێرەدا جێگیر کراون.
قەیس خەزعەلی جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە دەستپێکردنی ئەم پێکدادانانە لاوازکردنی حکومەتی ناوەندی عێراقە.
ناوبراو ههروهها رایگهیاند كه چوارچێوهی ههماههنگی شیعهکانی عێراق له مافی خۆی بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی پاشهكشه ناكات.
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق رایگەیاند، موقتەدا سەدر لە كورد و سوننە سەرەڕای هەبوونی کەسانی گەندەڵ و تائیفی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت پێشوازی دەکات.
لێدوانەکان