ئەنساروڵڵا چوارەمین درۆنی کارایل سەر بە هاوپەیمانی سعوودیە خستەخوارەوە

شەممە 21 ئایار 2022 - 16:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=12367

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کارایل سەر بە سعوودیە لە ئیدارەی حیران لە پارێزگای حەجە ی یەمەن خستەخوارەوە.

ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چوارەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی شەڕکەری “کارایل” (دروستکراوی تورکیا)ە کە بە درێژایی شەڕی یەمەندا لەلایەن ئەنساروڵڵاوە خراوەتە خوارەوە.

ئەنساروڵڵا پێشتر سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کارایلی لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ناوچەی ئەلسەلیف لە پارێزگای ئەلحودەیدە، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ناوچەی ئەلمەهاشمە لە پارێزگای ئەلجەوف و ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ناوچەی ئەلمەرازیق لە پارێزگای ئەلجەوف لەناوبردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *