هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە باشوری دیمەشق + ڤیدیۆ و وێنە
هێرشە موشەکییەکەی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە باشووری دیمەشق، زیانی ماددی و شەهید بوونی ژمارەیەک سەربازی سووریا لێکەوتەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری سووریا، سوپای ئیسرائیل شەوی رابردوو لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە چەند مووشەکێکی ئاراستەی باشوری دیمەشق کردووە. هێرشەکە تا ئێستا شەهید بوونی سێ سەربازی سووریا و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکەدا، سەرچاوە خۆجێیەکانی شارۆچکەی مەسایف و بەشی ڕۆژئاوای شاری تەرتوس لە بیستنی دەنگی تەقینەوە لە دارستانەکانی نەبی مەتی لە بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای حەما هەواڵیان داوەتەوە. بەڵام کاربەدەستانی خۆجێیی لە تەرتوس، بەبێ ئەوەی وردەکاریی تەقینەوەکە بخەنەڕوو، هەواڵی میدیاکانیان ڕەتکردەوە کە باس لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی نەبی مەتی لە ئەنجامی هێرشەکانی زایۆنیستەکان دەکەن.
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پارچەکانی یەکێک لە مووشەکەکانی تێکشکاوی ئیسرائیلی لە نزیک هۆتێلی “ئەلرەوزە”ی ناوچەی زینەبییە لە دیمەشق، هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو.
ههروهها باس لهوهش دهكرێت كه له ئهنجامی ئهم هێرشهدا ئاگرێكی گهوره له نزیك فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی دیمهشق كهوتووهتهوه و دوو گهشتی ئهم فڕۆكهخانه دواكهوتوون.
لێدوانەکان