گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو شەشەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢

هه‌ینی 20 ئایار 2022 - 23:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=12320

شەڕی نێوان ڕوسیا و ئەوروپا گەیشتە گەنم!

ئۆکرانیا و ڕووسیا گەورەترین هەناردەکاری گەنمن لە جیهاندا و لەگەڵ گەمارۆکانی سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەوروپا جگە لە وزە لە هاوردەکردنی خۆراکدا ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبنەوە.

دوای بڵاوەپێکردنی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش و گەمارۆی دەریایی ئۆکرانیا، هەناردەکردنی کەلوپەلی ئۆکرانیا بە تایبەت دانەوێڵە لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشووری ئەو وڵاتە ڕێگری لێکرا.
ڕووسیا هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپای کردۆتە مەرجی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئۆکرانیا.

لەمبارەیەوە ئۆلاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، جەختی لەسەر پێویستی پێکهێنانی “یەکێتیی جیهانی ئاسایشی خۆراک” لەلایەن گروپی G7 کردەوە و وتی: “جگە لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی ئەم جەنگە بۆ ئۆکرانیا و ئۆکراینییەکان، مەترسی قەیرانێکی سەختی خۆراک لە ئارادایە و بە تایبەتی هەڕەشە لە نیوەگۆی باشوور جیهان لە دەکات. تەنها بەرپرسیارێتی ئەم کارە لە ئەستۆی ڕووسیایە کە ڕێڕەوی بازرگانی بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا گرتووە. دەرگای یەکێتیی ئاسایشی خۆراکی جیهانی کراوەیە بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی کە نایانەوێت هەژارترین وڵاتان باجی لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا بدەن”.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئۆکرانیا و ڕووسیا گەورەترین هەناردەکاری گەنمن لە جیهاندا و لەگەڵ گەمارۆکانی سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەوروپا جگە لە وزە لە هاوردەکردنی خۆراکدا ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبنەوە.

سێرگی شویگو وەزیری بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکی ئەم دواییەدا ئاماژەی بە تەسلیم بوونی ١٩٠٨ سەربازی دیکەی ئۆکرانیا کرد کە لە ناوچەی پیشەسازی ئازۆفێستال گەمارۆ دراون. وتیشی: پێش ئەمە ١٣٨٧ کەس خۆیان رادەستکردبوو.
بەگشتی ٣٢٩٥ سەربازی ئۆکرانیا لە ناوچەی ئازۆفێستال خۆیان رادەستی ڕووسیا کردووە.

ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی هەلیکۆپتەری Mi-28N ی سوپای ڕووسیا بۆ لەناوبردنی ئامانجە زەمینییەکان (هێزی مرۆیی و کەرەستەی زرێپۆش)ی سوپای ئۆکرانیا لە میحوەرەکانی دۆنباس.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕوسیا بەچەند موشەک هێرشی کردە سەر دامەزراوە و ژێرخانەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای ژیتۆمیر. یەکێک لەو ئامانجانە هێڵی شەمەندەفەر و شەمەندەفەرێکی بارهەڵگرە (ڕەنگە هەڵگری چەکی ناتۆ بێت) لە نزیک شارۆچکەی مالین لە پارێزگای ژیتۆمیر بوو. دوای کشانەوەی سوپای ڕووسیا لە بەرەی باکووری ئۆکرانیا، ڕووسەکان دوو ستراتیژیان پەیڕەو کردووە بۆ بڕینی هێڵە فریاگوزارییەکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا: ١- هێرشی ئاسمانی ٢- هێرشی مووشەکی.

سوپای ئۆکرانیا پێگەکانی ڕووسیای لە ناوچەی ئیزیۆمی باکووری پارێزگای خارکیڤ تۆپباران کرد.

تۆپخانەکانی هێزەکانی دۆنێتسک بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سوپای ڕووسیا، لە ڕێگای باکووری ناوچەی کامیانکا هێرشیان کردە سەر دوو تانکی سوپای ئۆکرانیا.
لەم هێرشەدا تانکێکی ئۆکراینی تێکشکێندرا و تانکێکی دیکەش هەڵهات.

وێنە و ڤیدیۆی هێرشێکی موشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر چەند ئامانجێک لە باشووری شاری خارکیڤ.
بە وتەی پارێزگاری لۆزۆڤا و سەرچاوە ناوخۆییەکان، سێ مووشەکی کروز (ڕەنگە Kh-22 بوو بێت) ئاراستەی چەند ئامانجێک لە شارۆچکەی لوزۆڤا کراون کە یەکێکیان بەر بینای ماڵی ڕۆشنبیری کەوتووە. لەو هێرشەدا هەشت کەس برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *