یەکەم پێکدادانی سنووری نێوان تاڵیبان و تاجیکستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەهۆی دەمەقاڵی چهكدارانی تاڵیبان لهگهڵ پاسهوانانی سنووری تاجیكستان، شهڕ و پێكدادان بۆ ماوهی چەند كاتژمێرێک لەنێوان ئەو دوو لایەنە ڕوویدا.
چەكدارانی تاڵیبان لە نزیک دەروازەی شیرخان لە ناحیەی ئیمام ساحیب ی پارێزگای قۆندوز، دوای دەمەقاڵە لەگەڵ پاسەوانێكی سنووری تاجیكستان تەقەیان لە بنكەیەكی سنووری تاجیكستان كرد. سوپای تاجیکستان وەڵامی تەقەکردنەکەی تاڵیبانیان دایەوە و پێکدادان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بەردەوام بوو. پێکدادانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
ئەمە یەکەمجارە پێکدادان بەشێوەی راستەوخۆ لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی تاجیکستان ڕوو دەدات. چەکدارانی تاڵیبان دوای کۆنتڕۆڵ کردنی ئەفغانستان، چەندین جار لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، لەوانە پاكستان، ئێران، ئۆزبەكستان و توركمەنستان پێكدادانیان كردووە، ئەمەش ئاماژەیەکە بە نەبوونی هۆشیاریی تاڵیبان و ئاشنانەبوون بە یاسا نێودەوڵەتییە سنوورییەکان.
لێدوانەکان