گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 23:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=12184

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕوسیا چەند مووشەکی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی یاڤۆریڤ لە پارێزگای لڤیڤ کرد.
بە وتەی ماکسیم کۆزیتسکی، پارێزگاری لڤیڤ، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٣٠٠ی سوپای ئۆکرانیا لەم هێرشەدا چوار مووشەکی ڕووسی تێکشکاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووشەکەکان بنکەی یاڤۆریڤیان کردووەتە ئامانج.
لەگەڵ ئەم هێرشە، سوپای ڕووسیا تائێستا سێ جار بنکەی یاڤۆریێڤ لە رۆژئاوای ئۆکرانیا و نزیک سنووری پۆڵەندای کردووەتە ئامانج. بە وتەی ڕووسیا، بنکەی یاڤۆریێڤ شوێنی ڕاوێژکارانی ناتۆ و مەشق و ڕاهێنانی سەربازانی ئۆکرانیا و بەکرێگیراوانی بیانییە.

ڤیدیۆیەکی هێرشی تۆپخانەیی ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕووسیا. لەم ڤیدیۆیەدا تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا دوای دەستنیشانکردنی پێگەکانی سوپای ڕووسیا هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

سوپای روسیا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر کارگەی کناوف لە شارۆچکەی سۆلدار ی باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دۆنێتسک. بەهۆی هێرشەکەوە تەقینەوە و دووکەڵێکی گەورە لە کارگەکەدا کەوتەوە کە بە وتەی میدیاکانی ڕووسیا لە ئەنجامی تەقینەوەی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی ئۆکرانیا ڕوویداوە.

میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە تێکشکاندنی هەلیکۆپتەرێکی جۆری Mi-28N بە ژمارە RF-13628 سەر بە سوپای ڕووسیا لە ناوچەی ئێلیتێنا لە ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ هەواڵیان دایەوە. ئاماژە بە کاتی هێرشەکە نەکراوە.
بەپێی هەواڵی میدیا، ئەمە پێنجەمین هەلیکۆپتەری Mi-28Nی ڕووسییە کە لە جەنگی ئۆکرانیادا تێکدەشکێت.

گەمارۆی ئازۆفێستاڵ بەرەو کۆتایی دەچێت!

بە گوتەی دێنیس پرۆکۆپێنکۆ، فەرماندەی فەوجەکانی هێزە تایبەتەکانی ئازۆڤ لە سوپای ئۆکرانیا، سەربازانی ئۆکرانیا لە ئازۆفێستاڵ فەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە و ماوەی ٨٢ ڕۆژ سوپای ڕووسیایان لەو ناوچەیە بە خۆیانەوە سەرقاڵ کردووە.

میدیاکانی ڕۆژاوا ئەم هەواڵەیان بە کۆتایی هاتنی گەمارۆی ئازۆفێستاڵ زانیوە. بەڵام میدیاکانی ڕووسیا بە ڕەتکردنەوەی ئەو ئیدیعایە، ڕێککەوتنی کشانەوەی ٢٦٤ سەربازی ئۆکرانیایان بە ١٢ پاس لە ناوچەی پیشەسازی ئازۆفێستاڵ پشتڕاست کردۆتەوە. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ٥٣ کەس لە بریندارانی شەڕەکە لە ١٦ی ئایاردا بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری نۆڤازۆڤسک گواسترانەوە و ٢١١ کەسی دیکەش بۆ ناوچەی ئۆلێنفکا بۆ ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ دیلەکانی ڕووسی دەگوازرێنەوە.
هەروەها میدیاکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ چۆڵکردنی ئەو سەربازانەی کە لە ناوچەی ئازۆفێستاڵ ماونەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *