هێرش کرایە سەر بارەگای سەربازی ئیسرائیل لە باکوری لێواری ڕۆژئاوا + وێنەکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سێ کەس لە دانیشتوانی لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین (الضفة الغربية) بە هێرشکردنە سەر بارەگایەکی سەربازانی رژێمی ئیسرائیل لە نزیک شاری جنین لە باکوری لێواری ڕۆژئاوا، لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەو رژێمە دا پێکدادانیان کرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سێ فەلەستینی بە چەکی “کارلو” هێرشیان کردە سەر بارەگای سەربازانی رژێمی زایۆنیستی و دوای شەڕ و پێکدادان دووانیان لەلایەن سەربازانی ئەو رژێمەوە کوژراون و سێیەم دیکەش بە سەختی بریندار بووە کە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
شرۆڤەکاری ڕۆژنامەی زایۆنستی “معاریف” لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنەکە ڕایگەیاند، کە چەند چەکدارێک لە ڕۆژی ڕوناک هێرش دەکەنە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل، شتێکە کە لە ماوەی چەند ساڵدا نەماندیوە.
بە گوێرەی میدیا عیبرییەکان، هیچ کام لە سەربازانی سوپای ئیسرائیل لەو ڕووداوەدا نەکوژراوە و نە بریندار بووە.
لێدوانەکان