مووشەکی بەرگری ئاسمانی STARStreak

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 11:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=12120

موشەکی STARStreak موشەکێکی بەرگری ئاسمانی کورت مەودای دروستکراوی بەریتانیایە و لەلایەن کۆمپانیای تالێس ئایر دیفێنس لە شاری بێلفاست لە ئیرلەندای باکوور دروستکراوە. ئەم مووشەکە بە STARStreak HVM ناسراوە. HVM کورتکراوەی High Velocity Missile یا مووشەکی خێرایی بەرزە.

دوای هەڵدانی مووشەکی STARStreak خێراییەکەی دەگاتە زیاتر لە ٤ ماخ. ئەم خێراییە مووشەکی STARStreak دەکاتە خێراترین مووشەکی بەرگری شان‌هاوێژ لە جیهاندا. لەگەڵ گەیشتن بە زۆرترین خێرایی، سێ تەقەمەنی بچووکی شێوە دارت کە لەسەر سەری موشەکەکە دانراون ئازاد دەکرێن؛ هەریەکێک لەم تەقەمەنی بچووکانە سیستەمێکی ڕێنوێنی تیشکی لەیزەر هەیە و پێکەوە لەسەر تیشکێکی لەیزەر بەرەو ئامانج رێنوێنی دەکرێن. دارتەکان بە تیشکی لەیزەر بەرەو ئامانجەکە رێنوێنی دەکرێن دوای ئەوەی لە زۆرترین دووری ١.٥ مەتر لە یەکترەوە ئازاد دەکرێن. بەکارهێنانی سێ پارچە تەقەمەنی ئەگەری سەرکەوتن لە شوێن پێهەڵگرتنی ئامانجەکە زیاد دەکات.

سیستەمی مووشەکی STARStreak لە ساڵی ١٩٩٧ەوە لەلایەن سوپای بەریتانیا بەکار دێت و کۆمپانیای تاڵس لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ناوی سیستەمەکەی بۆ ForceSHIELD گۆڕیوە.

سەری جەنگی ئەم مووشەکە لە سێ دارت پێکهاتووە. هەر دارتێک ٤٥٠ گرام تەقەمەنی PBX-98 ی تێدایە و کۆی کێشی دارتەکان ٩٠٠ گرامە. هەر دارتێک درێژییەکەی ٣٩٦ ملم و تیرەی ٢٢ ملم دەبێت.
تەقەمەنی سەری ئەم موشەکە لە ئالۆوی تونگستن دروستکراوە؛ چونکە تونگستن چڕییەکەی نزیکەی سێ هێندەی پۆڵایە، ئەمەش وزەی جووڵەیی و مەودا و بەرزییەکەی زیاد دەکات، هەروەها کاریگەری پارچەکانی لەسەر جەستەی فڕۆکەی ئامانج زیاترە. هۆکاری ئەوەی کە پارچە تونگستنەکان زۆرترین کاریگەرییان هەبێت، ڕەقبوونی بەرزی ئالۆوی بنچینەیی تونگستنە، کە زۆر گونجاوە بۆ چوونە ناو جەستەی فڕۆکەکە.

فیوزێکی تایبەتی کاریگەر لە سەری جەنگی دارتەکاندا بەکارهاتووە. دوای ئەوەی دارتەکە بەر ئامانجەکە دەکەوێت و دەچێتە ناو جەستەوە، فیوزەکە لەناو جەستەی ئامانجەکەدا چالاک دەبێت و تەقینەوەکە لە ناوەوەی ئامانجەکەوە ڕوودەدات. ئەم میکانیزمە چالاککردنە لەلایەن دیزاینەرەوە بۆ زیادکردنی کاریگەرییە.

شێوازی کارکردنی مووشەکی بەرگری ئاسمانی STARStreak

موشەکی STARStreak دوو بزوێنەری سووتەمەنی ڕەق وەک پاڵنەر بەکاردەهێنێت. بزوێنەری قۆناغی یەکەم کاتێکی زۆر کورتی سووتانی هەیە و پێش ئەوەی لە لانچەرەکە دەربچێت دەسوتێت. ئەمەش بۆ ڕێگریکردنە لە زیانگەیاندن بە ئۆپەراتۆر بەهۆی بەرزی خێرایی و پلەی گەرمی گازە ئیگزۆزەکان. بزوێنەری قۆناغی دووەم دوای ئەوەی موشەکەکە چوار مەتر لە ئۆپەراتۆرەکە دوور دەبێتەوە چالاک دەبێت و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا موشەکەکە دەگەیەنێت بە خێرایی زیاتر لە ٤ ماخ و دواتر دارتەکان ئازاد دەکرێن. گەیشتن بە خێرایی سەرەتایی دارتەکان بۆ ٤ ماخ، دوای ئەوەی لە بزوێنەری قۆناغی دووەمەوە ئازاد دەکرێت، وزەی جووڵەی پێویست تێیدا هەڵدەگیرێت، کە بەشی ئەنجامدانی مانۆڕەکە بە خێرایی ٩ جی لە بەرزی ٧٢٠٠ مەتردا دەکات.

زۆرترین مەودا و بەرزایی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کاریگەر لە وەشانەکانی نوێی ئەم موشەکە بۆ زیاتر لە ٧ کیلۆمەتر و ٥ کیلۆمەتر بەرز کراوەتەوە

جۆرەکانی مووشەکی ستاراستریك:
جۆری ATASK: ئەم مۆدێلە بۆ بەکارهێنان لە کۆپتەرەوە دروست کراوە. مووشەکەکە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ماکدۆنێل دۆگلاس و لۆکهید مارتین ئەلیکترۆنیکس لە نێوان ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨ بە تایبەتی بۆ بەکارهێنان لە فڕۆکەی AH-64 Apache پەرەی پێدراوە. بەڵام هێشتا ئەم مۆدێلە مووشەکە بەکار نەهاتووە.

جۆری Air to Air Starstreak (ATASK)

جۆری فرە لانچەری سووک (LML): دەتوانرێت فرە لانچەری سووک (Lightweight Multiple Launcher) لەسەر سێ پایە وەک لانچەری جێگیر بەکاربهێنرێت یان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی سووک وەک لاند ڕۆڤەر یان HMMWV دابنرێت. ئەم مۆدێلە توانای تەقاندنی هاوکاتی سێ مووشەکی STARStreak ی هەیە و سێ مووشەکی Starstreakی ئامادە بۆ تەقاندنی هەیە. لەبەر ئەوەی مووشەکەکانی STARStreak بە شێوەیەک دروستکراون کە ئامانجە ئاسمانییە خێراکان بکەنە ئامانج، هاوێژەری LML توانای لێدانی ئامانجەکانی سەر ڕووی زەوی وەک ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سووک و بارهەڵگر و دامەزراوە جێگیرەکان زیاد دەکات. هەروەها سیستەمێکی ڕێنوێنی لەیزەری زۆر ورد لەم سیستەمەدا هەیە، کە ڕێگە بە ئۆپەراتۆر دەدات شێوازەکانی شوێنپێهەڵگرتنی ئامانج بە دەستی یان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەڵبژێرێت.

جۆری فرە لانچەری سووک (LML)

جۆری RAPIDRanger: سیستەمێکی فرە هەڵگرە کە دەتوانرێت لەسەر زۆربەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان دابنرێت. لەم مۆدێلەدا هاوێژەری چوار مووشەکی ستارستریک لەسەر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان دادەنرێت. هەروەها RAPIDRanger دەتوانرێت بە چەندین جۆری مووشەکی تالس و دابینکەری دیکە بار بکرێت. ئەمەش توانای هێرشکردنە سەر ئامانجە زەمینییەکان وەک زرێپۆشە نەفەر هەڵگرەکان، دامەزراوە جێگیرەکان و سەنگەرەکان زیاد دەکات. زیادکردنی هەستەوەری چاودێری ٣٦٠ پلەیی یەکگرتوو، شێوازی کارکردنی تەواو سەربەخۆ بۆ پاراستنی بەردەوامی هێزەکان بۆ RAPIDRanger دابین دەکات.

جۆری RAPIDRanger Starstreak

جۆری Seastreak: سیستریک مۆدێلێكی دەریایی ئەم مووشەكەیە. لەم مۆدێلەدا سیستەمی CIWS ( کورتکراوەی close-in weapon system) کە لە ٢٤ مووشەکی ستارستریک پێکهاتووە، لە دوو بلۆکی ١٢یی جێگیر کراوە. ئەم سیستەمە لەسەر کەشتییە جەنگییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئامانجە کورت مەوداکان بەکاردێت.

جۆری Seastreak

جۆری (SP HVM): لەم مۆدێلەدا هاوێژەرێکی ٨ مووشەکی ستارستریک لەسەر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئەلۆیس ستۆرمەر دانراوە.

جۆری (SP HVM)

جۆری Starstreak Avenger: ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە سەرەتای نەوەدەکاندا دروستکراوە. لەم مۆدێلەدا موشەک هەڵگری ستارستریک لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی Boeing Avenger دادەنرێت. لەم مۆدێلەدا غیلافی چواری مووشەکی ستارستریک جێگەی غیلافی هاوێژەری مووشەکی ستینگەر دەگرێتەوە. کەواتە ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی غیلافێکی چوار مووشەکی ستینگەر و غیلافێکی چوار مووشەکی ستاراستریک دەبێت.

جۆری Starstreak Mark II: ئەمە وەشانێکی نوێکراوەی مووشەکی Starstreak یە. لەم مۆدێلەدا مەودای مووشەکەکان بۆ زیاتر لە ٧ کم زیاد کراوە.
جۆری THOR / Multi Mission System (MMS): ئەم مۆدێلە مووشەکی هەڵدانی ٤ ئەستێرەی Starstreak ی هەیە کە لەسەر شاسی Pinzgauer ی نەمسایی دانراوە.

جۆری THOR / Multi Mission System (MMS)

تایبەتمەندیەکانی مووشەکی STARStreak:
درێژی: ١/٣٩٧ مەتر
تیرەی: ١٣ سم
کێش: ١٤ کیلۆگرام
مەودا: زیاتر لە ٧ کیلۆمەتر
زۆرترین بەرزی ململانێ: ٥ کیلۆمەتر
سەری جەنگی: سێ دارتی ٤٥٠ گرامی لە حۆری PBX-98
رێنوێنی: تیشکی لەیزەر (SACLOS)

پۆستەرەکانی “STARStreak Shotgun” بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، ئازەری و ڕووسی بۆ بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *