ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا گەورەترین پاکێجی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا پەسەند دەکات!

دووشەممە 16 ئایار 2022 - 16:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=12075

شاندێکی سیناتۆرە کۆمارییەکان بە سەرۆکایەتی میچ مەککۆنێل ڕۆژی ١٤ی ئایار بۆ کۆبووەوە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیایان کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زێلێنسكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ نیشانه‌یه‌كی به‌هێزی پشتیوانی خه‌ڵک و هه‌ردوو حیزبی ئه‌مریكا له‌ ئۆكرانیا ناوبرد و ستایشی هاوكارییه‌ دارایی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای كرد. ناوبراو لەم کۆبوونەوەیەدا داوای کرد کە ڕووسیا وەک “حکومەتی لایەنگری تیرۆر” بناسرێت. مەککۆنێل وێڕای پشتیوانی کردن لەم بابەتە، هاوکاری کردنی ئۆکرانیا بە قازانجی ئەمریکا زانی و وتی: “دەنگی گۆشەگیری لە کۆمارییەکان پێش جەنگی جیهانی دووەم بوونی هەبووە و پێموایە یەکێک لەو وانانەی لەو جەنگە فێربووین ئەوەیە كە هەڵەیەكی گەورەمان کردووە ئەگەر زووتر بەرەنگاری شەڕانگێزی نەبینەوە. لەم حاڵەتەدا هەموومان لە یەک لایەنین. دەبێت ڕووسەکان لە شەڕەکەدا بدۆڕێن و ئۆکراینییەکان سەربکەون”.

سەردانەکەی سیناتۆرە کۆمارییەکان بۆ ئۆکرانیا لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ١٨ی ئایاردا پاکێجی هاوکاری ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ ئۆکرانیا دەخاتە دەنگدانەوە. ئەم پاکێجە گەورەترین یارمەتی ئەمریکایە بۆ ئۆکرانیا و کۆی گشتی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگەوە بۆ ٥٣ ملیار دۆلار بەرز دەکاتەوە.

لێدوانەکانی مەککۆنێل لە ئۆکرانیا ڕەنگدانەوەی تێڕوانینێکی قووڵ و مۆدێرنە لە شەڕی ئەمڕۆی ئەوروپا. لە ڕاستیدا ئەوان شەڕی ئۆکرانیا وەک شەڕێکی بە وەکالەت لەگەڵ جەمسەری باکوور (ڕووسیا) دەبینن کە تیایدا خاکی ئۆکرانیا مەیدانی ئەم شەڕە و خەڵکی ئۆکرانیا سەربازانی ئەوانن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *