هێرشێکی خۆکوژی لە پاکستان ٦ کوژراوی لێکەوتەوە

دووشەممە 16 ئایار 2022 - 13:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=12071

سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژی رابردوو ١٥ی ئایار لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە ویلایەتی وەزیرستانی باکوور ٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشەکە لە کاتی تێپەڕبوونی چەند ئۆتۆمبێلی سەربازی لە نزیک سنووری ئەفغانستان ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ و سێ سەربازی پاکستانی گیانیان لەدەست داوە.

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.

شایانی باسە ناوچەی میرانشا لە ویلایەتی وەزیرستانی باکوور کە تەقینەوەکەی تێدا ڕوویدا، ناوەندی چالاکییەکانی گرووپی تیرۆریستی تاڵیبانی پاکستانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *