دوای ٦ ساڵ؛ دواجار یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی لە ژێر گەمارۆی شاری سەنعا ئەنجامدرا
دواجار فڕۆکەخانەی سەنعا دوای شەش ساڵ گەمارۆدانی لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە، شاهیدی یەکەم گەشتی خۆی بوو. گەشتەکە بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەستی کاتی بووە کە بڕیاربوو مانگ و نیوێک پێش ئێستا ئەنجام بدرێت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی زانیارییەکان، دوای شەش ساڵ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا ی پایتەختی یەمەن، لە سەرەتای ئاگربەستی مرۆیی و سەربازییەوە، یەکەم مۆڵەتی فڕینی بازرگانیی وەرگرتووە.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، ئەمڕۆ (دووشەممە) یەکەم فڕۆکەی یەمەنی دوای دەستپێکردنی ئاگربەستی مرۆیی و سەربازی کە تەنیا ١٥ ڕۆژی ماوە، بەمەبەستی گەشتێکی بازرگانی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا.
لە ٢ی نیسانەوە ئاگربەستێکی مرۆیی و سەربازی بۆ ماوەی دوو مانگ لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئارادایە و لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت. بەپێی ئەو ئاگربەستە، بڕیاربوو هاوپەیمانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی دوای شەش ساڵ لە گەمارۆدان، رێگە بە فڕۆکەخانەی سەنعا بدەن هەندێک گەشتی فڕۆکەخانە، لەنێویاندا گواستنەوەی نەخۆشەکان لەناو یەمەن بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات، بەڵام بە هۆکاری جیاواز لەلایەن سعوودیەوە ڕێگری لێکرا.
ئاگربەستی مرۆیی لە یەمەن بەڵێنی دابوو لە ماوەی دوو مانگی ئاگربەستەکەدا هەفتانە دوو گەشتی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی سەنعاوە بۆ ئوردن و میسر ئەنجام بدات، بەڵام تا ئەمڕۆ هاوپەیمانی سعوودیە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکرد بوو. یەکێک لە بیانووەکانی ڕێگری کردن لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا، ناکۆکی لەسەر پاسپۆرتی سەرنشینەکان بوو. هاوپهیمانی سعوودیه ئەو پاسپۆرتهكانیان قبوڵ نەدەکرد کە لە سەنعا دەرکراوە، بەڵام دواجار ئهم ههفتهیه دانی بەوەدا نا.
شایانی باسە ڕۆژی رابردوو «عەبدولوەهاب یەحیا ئەلدرە»، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی شاری سەنعا رایگەیاند، یەکەم گەشتی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی سەنعاوە لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستی مرۆییەوە سبەی دووشەممە بۆ ئوردن بەڕێوەدەچێت.
لێدوانەکان