ئاشکرابوونی ناسنامەی ئەفسەرە کوژراوەکەی زایۆنی لە غەززە دوای چوار ساڵ!
دوای چوار ساڵ ڕژێمی زایۆنی ناسنامەی ئەو ئەفسەرەی ئاشکرا کرد کە لە یەکەی سەیرات لە ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵات خان یونس لە کەرتی غەززە کوژراوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، گروپێک لە کۆماندۆکانی ئیسرائیلی بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە ئامانجی تیرۆرکردنی هەندێک لە فەرماندەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە ناوچەی مزگەوتی شەهید ئیسماعیل ئەبوشونب ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریان ئەنجامدا، لەم ئۆپەراسیۆنە شکست خواردووە دا نورەدین محەمەد سەلامە بەرکە، لە فەرماندە باڵاکانی کەتیبەکانی ئەلقەسام ی باڵی سەربازی حەماس و چەند کەسێکی دیکە شەهید بوون.
دوابەدوای ئاشکرابوونی ئۆپەراسیۆنەکە، گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی هێرشبەرەکان لەلایەن خۆڕاگری فەلەستینیەوە دەستی پێکرد و لەئەنجامدا یەکێک لە سەربازە باڵاکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکوژرێت و کۆماندۆکانی دیکەی ئیسرائیلی بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ناچار دەبن واز لە کەرەستە سەربازییەکانیان بهێنن و ناوچەکە بەجێبهێڵن.
لەئێستادا و دوای چوار ساڵ میدیاکانی عیبری ناسنامەی ئەو سەربازەیان ئاشکرا کرد لە خان یونس کوژرا. عەقید مەحمود خەیرئەلدین یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی یەکەی “سایەرەت مەتکاڵ”، کە لە ساڵی ١٩٩٧ پەیوەندی بە کەتیبەی سیخوڕی پەرەشوتەکان کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە وەک سەرباز و ئەفسەر و فەرماندە لە یەکەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هەواڵگری سەربازی کاری کردووە.
ئاهارۆن هالیڤا، فەرماندەی هەواڵگری سەربازی سوپای ئیسرائیل لەسەر ئاشکرا بوونی ناوی ئەو ئەفسەرە دوای چوار ساڵ وتی: هەندێک نیگەرانی و هەستیاری لەبارەی ئەندامانی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکە هەیە، بەڵام بڕیار دراوە ناو و وێنەکانی بڵاوبکرێتەوە.
لێدوانەکان