ئایا فینلاند و سوید دەچنە پاڵ ناتۆ؟

یەکشەممە 15 ئایار 2022 - 15:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=12033

دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، خواستی ئەو وڵاتانەی ئەوروپی کە ئەندامی ناتۆ نین بە تایبەت فینلاند و سوید بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ زیادی کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پەرلەمانی سوید بە گشتی لەسەر پەیوەندیکردن بە ناتۆ ڕەزامەندی دەربڕیوە و حکومەتی ئەو وڵاتەش تاوتوێ بابەتەکە لەڕووی ئەمنی و سیاسییەوە دەکات و ئەگەری ئەوە هەیە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سوید داواکارییەکی فەرمی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێشکەش بکات.
بەڵام حکومەتی فینلاند و پەرلەمانی ئەو وڵاتە بڕیارەکەیان ڕاگەیاندووە و تا ٢٨ی ئایار چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەکەن.

ئەمریکا لەمبارەیەوە رایانگەیاندووە پاڵپشتی ئەو دوو وڵاتە بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ دەکات. بەڵام تورکیا بەهۆی ئەوەی کە پاڵپشتی ئەو دوو وڵاتە لە گروپەکانی پەکەکە و یەپەگە رایگەیاندووە، و بە لەبەرچاوگرتنی هەڵەی حکومەتی پێشووی تورکیا لە دەنگدان لە بەرژەوەندی یۆنان، هیچ بۆچوونێکی ئەرێنی سەبارەت بە ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ نییە.

لە ئێستادا ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) خاوەنی ٣٠ ئەندامە و وەرگرتنی ئەندامێکی نوێ پێویستی بە ڕەزامەندی سەرجەم ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *