هێرشی دڕندانەی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆ سەر ماتەمینی شیرین ئەبوعاقلە + ڤیدیۆ

شەممە 14 ئایار 2022 - 01:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=11936

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی داگیرکەری زایۆنیستی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر مەسیحییەکان و موسڵمانانەوە کە بەشداری بەڕێ کردنی تەرمی شیرین ئەبوعاقلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەریان کرد بوو.

هێرشە دڕندانەکە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە بەپێی زانیارییەکان باڵیۆزی ٢٧ وڵاتی بیانی لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوون.

ئەوەی دیارە ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ هیچ ترسێک لە هەڵوێستە نێودەوڵەتیەکان، درێژە بە تاوانەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین و تەنانەت میدیاکانیش دەدات.

شیرین ئەبوعاقلە لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری قودس لە دایکبوو و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە میدیا و رۆژنامەوانی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بە دەست هێنابوو. ناوبراو بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی جەزیرەی قەتەری لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای فەڵەستین بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *