هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا + ڤیدیۆ

شەممە 14 ئایار 2022 - 00:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=11931

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هێرشیان کردە سەر ناوچەی مەسیاف لە سووریا.

وەزارەتی بەرگری سووریا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: کاتژمێر ٢٠:٢٣ شەوی هەینی دوژمنی ئیسرائیلی بە تەقاندنی ژمارەیەک مووشەک لە دەریای سپی ناوەراست لە ڕۆژئاوای بانیاسەوە، چەند شوێنێکی ناوچەی “الوسطی”ی کردە ئامانج کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپا توانی ڕوبەڕوی زۆربەیان بێتەوە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری سووریا هەروەها هاتووە: لەم هێرشە ئاسمانییەدا ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٧ کەسی دیکە لەوانە منداڵێک برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *