ڕووخاندنی ٨ خانووی فەڵەستینیەکان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە

پێنجشەممە 12 ئایار 2022 - 17:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=11880

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیان کوتایە سەر کەنارەکانی ڕۆژئاوا و ٨ خانووی هاوڵاتیانی فەڵەستینیان ڕووخاند.

فوئاد عەموور، ڕێکخەری کۆمیتەی بەرگری و پاراستنی ناوچەی فەڵەستین ڕاگەیاند: سوپای رژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچە لادێییەکانی باشوری کەنارەکانی ڕۆژئاوا و هەشت خانووی هاوڵاتیانی فەڵەستینیان بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت ڕووخاندووە. هەروەها لە هێرشەکەدا زیان بە هەندێک کۆگا و شوێنی جوتیاران گەیشتووە.

ڕاتب ئەلجەبۆر، ڕێکخەری کۆمیتەکانی بەرگری جەماوەری لە باشوری کەنارەکانی ڕۆژئاوا لەم بارەیەوە وتی: هێزەکانی سوپای زایۆنیستی لە دوای بڕیاری دادگای باڵای ئیسرائیل بۆ دەرکردنی دانیشتوانی باشوری کەنارەکانی ڕۆژئاوا، ئەم ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجامداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *