نۆجەبا: شەیتانی گەورە (ئەمریکا) بەردەوامە لە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی عێراق

پێنجشەممە 12 ئایار 2022 - 12:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=11877

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە بەرامبەر عێراق جەختیکردەوە کە ئەم هەنگاوە بۆ درێژەپێدانی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی عێراقە و هەڕەشەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا تەنیا بیانووی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپییە بۆ دەستێوەردان لە ناوچەکە.

بزوتنەوەی نۆجەبا لە بەیاننامەیەکدا درێژکردنەوەی باری نائاسایی ئەمریکای لە بەرامبەر عێراق بە پیشاندەری ڕواڵەتێکی دیکەی شەیتانی گەورە ناو برد.

لەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە نزیکەی دوو دەیە لە دەسدرێژی و داگیرکاری خاکی عێراق بە بێ شەرعییەتی نێودەوڵەتی، هاتووە کە ئەم دۆخە لە ساڵی 2003 تا ئێستا بە ئامانجی تاڵانکردنی سەروەت و سامان و داهاتی عێراق، هەر ساڵێک بە بیانوویەکی بێ بنەما درێژ کراوەتەوە.

بزوتنەوەی نۆجەبا بیانووی هەڕەشەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکای بۆ بەردەوامیدان بە داگیرکاری بە دوڕووییەکی گەورە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بابەتێک لە هەزاران کیلۆمەتر دوورتر لە سنورەکانی بە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆی دەزانێت و بەم بیانووە درۆیە درێژە بە دەستێوەردانەکانی دەدات، لە کاتێکدا کە بەرگری گرووپەکانی خۆڕاگری لە بیر و بۆچوون و ئاسایشی نیشتمانی خۆیان لە وڵاتێکی دراوسێ یان لە ناوچەکە و لە سەر ئاستی جیهان بە تاوان دەناسێنێت.

بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە ڕاستییەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بۆ هەمووان ئاشکراتر دەبێت کە ئەمریکا بەربەستێکی گەورەیە لە بەرامبەر ئەو گەلانەی کە خوازیاری سەربەخۆیی و پێشکەوتن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی خۆیانن.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی نۆجەبادا هاتووە کە لەو بڕوایەداین باری نائاسایی دەبێت لە لایەن ئەو گەلە زوڵملێکراوانەوە ڕابگەێندرێت کە بۆ ڕزگاربوون لە دەسەڵاتی ئەمریکا و دەرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە هەوڵ دەدەن، ئەمەش شێوازی چالاکی و هەڵوێستی ئێمەیە کە هیچ کات وازی لێ ناهێنین.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *