کشانەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان، ئەم جارە لە بنکەی مایک سپان! + وێنەکان

پێنجشەممە 6 ئایار 2021 - 14:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=1186

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ناتۆ بانگەشەی چۆڵکردنی بنکەی “مایک سپان” لە نزیک مزار شەریف و ڕادەست کردنی بە سوپای ئەفغانستان دەکەن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ناتۆ بانگەشەی چۆڵکردنی بنکەی “مایک سپان” لە نزیک مزار شەریف و ڕادەست کردنی بە سوپای ئەفغانستان دەکەن.

ڕۆژی رابردوو هێزەکانی ناتۆ لە مەراسمێکدا بنکەی سەربازی “مایک سپان” لە باشوری قەزای نەهرشاهی سەر بە پارێزگای بەلخ ـیان ڕادەستی هێزەکانی سوپای ئەفغانستان کردەوە.
لەو مەراسیمەدا، جەنن ئەنگسەر مایەر، فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە ناوچەی باکوری ئەفغانستان، بە شێوەیەکی ڕەمزی کلیلی بنکەی “مایک سپان”ی رادەستی ژەنەراڵ غوڵام مستەفا وەردەک، فەرماندەی هێزەکانی ٢٠٩ی سوپای ئەفغانستانی کرد.

بنکەی مایک سپان پاش بنکەی ئەنتۆنیک لە پارێزگای هێلمەند، دووەم بنکەیە کە لەلایەن هێزە بیانییەکانەوە رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان دەکرێت.

تا ئێستا بەڵگە و وردەکاریی رادەست کردنی بنکەکانی هێزە بیانییەکان بە هێزە ئەفغانییەکان ئاشکرا نەکراوە و پێدەچێت ئەمریکا و ناتۆ ئەم کارانە بۆ پاراستنی رێککەوتنیان لەگەڵ تالیبان دا بە ڕواڵەت ئەنجام بدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *