گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی ئایاری ٢٠٢٢

پێنجشەممە 12 ئایار 2022 - 00:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=11830

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئۆکرانیای کرد

ئانالینا بایەربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئایار بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆمار و دیمیتری کۆلبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا گەیشتە کیێڤ.
لە میانەی کۆبوونەوەکاندا گوتی: ئەڵمانیا بۆ هەتاهەتایە وابەستەیی خۆی بە سەرچاوەکانی وزەی ڕوسیا بۆ سفر کەم دەکاتەوە. سزاکانی دژ بە ڕووسیا تەنانەت ئەگەر کاریگەری بەسەر ئەڵمانیاشدا هەبێت، هەڵناگیرێت.
هەنگاوی داهاتوو دابینکردنی تانک و توپی خۆکوژی دەبێت کە توانای بەرگریکردنیان لە دژی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان هەیە. ئەڵمانیا و هۆڵەندا ئەم تۆپانەی بە هاوبەشی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن چونکە ئێمە بەتەنیا ناتوانین هەموو کەلوپەلەکان دابین بکەین و ئێمە ڕووبەڕووی کەمی سیستەمی تۆپخانەکانین. لەگەڵ ئەوەشدا ئەڵمانیا ٧ تۆپخانەی هویتزر بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات، و هاوکات دەست دەکات بە مەشقپێکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا.
ناوبراو ڕاشیگەیاند ڕۆژی سێشەممە پڕۆسەی دووبارەکردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە کیێڤ دەستپێدەکات.

هەواڵەکانی باس لە پێشڕەوی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی ترێنڤا دەکەن. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، هێڵی لۆجستی سوپای ڕووسیا لە هەرێمی ڤوچانسکەوە کاریگەری لەسەر دروست دەبێت. هەروەها لە باکوری خارکیڤ لە گوندی سلۆبۆژێنسکێ کە لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیادایە، شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
ئامانجی ئۆکرانیا لە ئەنجامدانی هێرشەکان لەم میحوەرەدا، ناچارکردنی هێزەکانی ڕووسیایە بۆ کشانەوە بەرەو سنوورەکان و لە ئەنجامدا مەودای تۆپخانەکانی ئۆکرانیا لە قوڵایی خاکی ڕووسیادا زیاد دەبێت.

ئێوارەی ١٠ی ئایار، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا بە دوو مووشەک پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیای لە دەوروبەری شارۆچکەی ورونیژ لە باکوری پارێزگای سامی کردە ئامانج.
ئەگەری زۆرە سوپای ئۆکرانیا شوێنەکەی بۆ بڵاوەپێکردنی کەرەستەی سەربازی بەکار هێنا بێت. سوپای ئۆکرانیا لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سنوورەکانی پارێزگای سامی، بریانسک و کورسک لە ڕۆژئاوای ڕوسیا تۆپباران دەکات.

هێرشە موشەکییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆدیسا بەردەوامە.

هێرشە موشەکییەکانی سوپای ڕووسیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیادیان کردووە. لە دیارترینی ئەو هێرشانەدا، لە ٩ و ١٠ی ئایاردا، دوو هۆتێل و مۆڵێک لەلایەن ڕووسیاوە بە قورسی بە موشەک کراوەتە ئامانج.
سەرچاوە ڕوسییەکان دەڵێن سوپای ئۆکرانیا ئەو شوێنانەی بۆ جێگیرکردنی راوێژکار و چەکەکانی ناتۆ بەکارهێناوە. سەرچاوە ئۆکرانییەکان بە ڕەتکردنەوەی ئەو دەنگویانە، زیانەکانی هێرشەکەی یەک کوژراو و پێنج بریندار رایگەیاندووە.

وێنەکانی پردی پانتۆنی سوپای ڕووسیا لەسەر ڕووباری سیڤەروسکی دۆنیتس کە لە کاتی شەڕەکانی ئەم دواییەی بەرەی ڕۆژئاوای سیڤرۆدۆنتسک و بە هێرشێکی موشەکی سوپای ئۆکرانیا تێکشکێنران.
پردەکە بۆ پەڕینەوەی زرێپۆش و کەلوپەلە سەربازییەکانی سوپای ڕووسیا لە ڕووباری سیڤەروسکی دۆنیتس و هێرشکردنە سەر تەوەری باکووری هەرێمی بیلهۆریوکا لە پارێزگای لوهانسک دروست کرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *