حەسەن نەسرۆڵڵا بۆ ئیسرائیلیەکان : دەزانن تەمەنی ئەم ڕژێمە کورتە و داهاتوویەکی نییە
حەسەن نەسروڵڵا بە ئیسرائیلی گوت:” ئێوە بە پێی بنەمای بڕوا و ئایینەکانی خۆتان دەزانن ئەم ڕژێمە داهاتوویەکی نییە و خەریکە لە ناو دەچێت. بە ئیسراییلیەکان دەڵێم ئێوە لەم بەربەرەکانێ دا هەوڵ و تێکۆشان و لاوانی خۆتان بە فیڕۆ داوە و خوێنی لاوەکانتان بە بەتاڵی ڕشتووە”.
حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی چوارشەمە لە وتەگەلێک سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی قودس؛ ئامانجەکانی قودس و فەلەستینی بە پیرۆزترین بابەت لە گۆی زەوی دانا و جەختی لەسەر پایبەندی بزووتنەوەکەی لەسەر ئازادکردنی قودس کردەوە.
حەسەن نەسروڵڵا وتی: کۆتایی سەرۆکایەتی ترەمپ و لایەنگرانی لە ناوچەکە و داڕمانی پلانی رێککەوتنی سەدە لە ئاڵووگۆڕییه گەورەکانی ناوچەکەن و ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەرفەتەکانی بۆ بەرەی بەرخۆدان زیاد کردوە و دۆخی نوێی ناوچەکە و دانپێدانانی دوژمنان بە دۆڕان و چۆک دادانی دوژمنان لە نیشانەکانی نزیک بوونەوەی ئازادی قودسن.
هەروەها وتی: ئەمڕۆ کاریگەری ڕێککەوتن دەرکەوتووە و ڕێککەوتن بوەتە هۆی ئەوەی دەنگی بەرخۆدان بەرزتر بێت. وڵاتانی سازشکار تەنانەت ڕۆژێکیش لەبەرانبەر ڕژێمی زایوونی دا ڕانەوەستاون تا دەرچوونیان لە ڕێگای بەرەنگاری کاریگەرییەکی لە پرسەکەدا هەبێت.
ناوبراو بە ئیسرائیلی گوت:” ئێوە بە پێی بنەمای بڕوا و ئایینەکانی خۆتان دەزانن ئەم ڕژێمە داهاتوویەکی نییە و خەریکە لە ناو دەچێت. بە ئیسراییلیەکان دەڵێم ئێوە لەم بەربەرەکانێ دا هەوڵ و تێکۆشان و لاوانی خۆتان بە فیڕۆ داوە و خوێنی لاوەکانتان بە بەتاڵی ڕشتووە”.
سەچاوە: زایەڵە
لێدوانەکان