هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە قۆنەیتەرە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە دوو هێرش دا چەند ئامانجێکی لە شارۆچکەکانی “حضر” و “جباثا الخشب” لە باکوری پارێزگای قۆنەیتەرە ی سووریا کردە ئامانج.
کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای رژێمی زایۆنیستی بە چەند موشەکێکی زەوی بۆ زەوی دەوروبەری شارۆچکەی “حضر”ی کردە ئامانج کە بە هۆیەوە زیانی ماددی لێکەوتەوە.
دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشی یەکەم، سوپای ئەو رژێمە لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر خاکی سووریا، بنکەی لیوای ٩٠ی سوپای سووریای لە نزیک شارۆچکەی “جباثا الخشب” لە نزیک سنوورەکانی جۆلانی داگیرکراو کردە ئامانجی هێرشە تۆپخانەییەکانی کە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی لە زیانەکانی هێرشەکە لەبەردەستدا نییە.
تا ئێستا بەرپرسانی سووریا و رژێمی زایۆنیستی هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە ڕۆژانی داهاتوو سوپای رژێمی زایۆنیستی بانگەشە و پاساوە کۆنەکەی لە بەئامانج گرتنی هێزەکانی ئێران یان حزبوڵڵای لوبنان لەم هێرشانە دا دووبارە بکاتەوە.
ئەم هێرشە یەکەم هێرشی ئیسرائیلە دوای سەردانەکەی چەند ڕۆژی رابردووی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بۆ تاران.
شایانی باسە دوایین هێرشی رژێمی زایۆنیستی لە ٢٧ی نیسانی ئەمساڵدا بۆ سەر سووریا ئەنجام درا. فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دەریاچەی تەبریەوە چەند مووشەکیان ئاراستەی ناوچەکانی دەوروبەری شاری دیمەشق کرد کە بە هۆیەوە چوار سەربازی سوپای سوریا گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش برینداربوون.
لێدوانەکان