بەشێکی باکوری نایجیریا لەلایەن بۆکۆحەرام و داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا + وێنەکان

پێنجشەممە 6 ئایار 2021 - 00:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=1170

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپە تیرۆریستییەکانی داعش و بۆکۆحەرام لە هێرشەکانی ئەم دواییەیان توانیان هەندێک لە ناوچەکانی ویلایەتی باکوری نایجیریا داگیر بکەن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپە تیرۆریستییەکانی داعش و بۆکۆحەرام لە هێرشەکانی ئەم دواییەیان توانیان هەندێک لە ناوچەکانی ویلایەتی باکوری نایجیریا داگیر بکەن.

بە وتەی بەرپرسانی ویلایەتی باوچی، بۆکۆحەرام دزەیان کردووەتە ناو گوندەکانی زەکی، دەمباوم، دەرەزو و گەماوا لەو ویلایەتە کە هاوسنورە لەگەڵ ناوچەکانی گیدەم و ویلایەتی یۆبی کە لەم دواییانەدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

بۆکۆحەرام لە ویلایەتی بۆرنۆ ـش هەروەها هێرشەکانی خۆی زیاتر کردووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپا لە ناوچەی ئاجیری کە دەکەوێتە ٥٢ کیلۆمەتری باشوری مەیدوگۆری کە بەو هۆیەوە حەوت کەس لە نێویاندا فەرماندەیەکی سوپای نایجیریا گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها لە هێرشێکی تردا لە باکووری ویلایەتی یۆبی کە لە لایەن چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش ـەوە ئەنجامدرا، گوندی سنووری کەنەما لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە داگیر کرا و کەرەستە لۆجستیکییەکانی سوپاش دەستی بەسەردا گیرا. ئەمە چوارەمین هێرشە بۆ سەر گوندی کەنەما. تیرۆریستانی داعش بە گشتی هێرش دەکەنە سەر ئەو ناوچەیە و دوای تاڵانکردنی، ناوچەکە بەجێ دێڵن.

زیادبوونی هێرشە هەماهەنگەکانی بۆکۆحەرام و داعش لە نایجیریا دەبێتە هۆی لاوازبوونی زیاتری سوپای ئەو وڵاتە و لە ئەگەری نەبوونی بەرنامەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تیرورستانە، ڕووخانی تەواوەتی هەرێمەکانی باکووری ئەو وڵاتە چاوەڕوان کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *