شەهید بوونی سێ فەڵەستینی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا؛ زایۆنیستەکان لە چاوەڕوانی زیادبوونی هێرشەکان
هاوکات لەگەڵ شەهید بوونی سێ فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی زایۆنیستیەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نەفتالی بنێت رایانگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانی دژە بە زایۆنیستەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان بەردەوام دەبێت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو سەرچاوە عیبرییەکان رایانگەیاند هێزەکانی ئیسرائیلی تەقەیان لە گەنجێکی ٢٧ ساڵەی فەڵەستینی بە ناوی “محمود سامی عرام ” کردووە کە بە نیاز بووە بە تێپەڕبوون لە دیواری ئەمنی “طولکرم” بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بێت. گەنجە فەڵەستینیە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا داوە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی فەڵەستینی بە گوللەی هێزەکانی ئیسرائیلی لە گەڕەکی باب ئەلعامود لە قودسی داگیرکراو شەهید بوو. بە وتەی زایۆنیستەکان گەنجە فەڵەستینیە ویستوویەتی بە چەکی سارد هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئیسرائیلی، بەڵام شایەتحاڵەکان ئەوە ڕەت دەکەنەوە.
هەروەها کابینەی ئەمنی ئیسرائیل تاوتوێ کێشەکانی تری وەک ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوان لە جنین (لەبەر ئەوەی شوێنی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی فەڵەستینیەکانە) و سەپاندنی هاوکێشەیەکی نوێ بەرامبەر بە غەزە، لەبەر هاندانی فەلەستینییەکان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی دژە بە زایۆنیستەکان کردووە.
بڕیار وایە کابینەی ئەمنی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژانی داهاتوودا جارێکی تر بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو دوو بابەتە کۆببێتەوە.
لێدوانەکان