دەسپێکردنی گەورەترین ڕاهێنانی سەربازی رژێمی زایۆنیستی
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای رژێمی زایۆنیستی ڕاهێنانێکی سەربازی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ئەو هێزانە لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی داهاتوو لەگەڵ حزبوڵڵا و گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی دەستپێکرد کە بە گەورەترین ڕاهێنانی سەربازی لە مێژووی ئەو هێزانە دادەنرێت.
لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی دژە بە زایۆنیستەکان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا، ڕژێمی زایۆنیستی گەورەترین ڕاهێنانی سەربازی لە مێژووی خۆیدا بە ناو “گالیسکەکانی ئاگر” دەستپێکرد.
بڕیار وابوو ساڵی ڕابردوو ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی دەستپێکردنی شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە کە بە شەڕی “شمشێری قودس” ناسراوە، دواخرا.
کەناڵی ١٣ی تەلەڤیزیۆنی رژێمی زایۆنیستی رایگەیاند هێزەکانی ئیسرائیلی ڕاهێنان لەسەر شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی حزبوڵڵا و گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی دەکەن.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم ڕاهێنانە، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لە کەرتی غەزە ئاستی ئامادەییان بەرز کردەوە.
ڕاهێنانەکە هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ تیرۆرکردنی یەحیا سنوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەزە و فەرماندەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی دەست پێکردووە.
شەڕی “شمشێری قودس” لە ١٠ی ئایاری ساڵی رابردوو لە نێوان رژێمی زایۆنیستی و گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی ڕوویدا کە دوای ١١ ڕۆژ شەڕ و قبوڵکردنی مەرجەکانی گروپەکانی فەڵەستینی لەلایەن ئەو رژێمەوە و راگەیاندنی ئاگربەست، کۆتایی هات. جێی ئاماژەیە کە لەم شەڕەدا زیاتر لە ٤١٠٠ جۆر ڕۆکێت لەلایەن گروپە فەڵەستینیەکان لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کران.
لێدوانەکان