دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی ئەلعاد لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە ئەمنیەکانی رژێمی زایۆنیستی دوای سێ ڕۆژ گەڕانی بەرفراوان توانیان ئەنجامدەرانی چالاکییەکەی ئەلعاد دەسبەسەر بکەن.
سێ ڕۆژ لە چالاکییەکی دژی زایۆنیستی دوو گەنجی فەڵەستینی بە ناوەکانی “اسعد الرفاعی” و “صبحی عماد” لە ناوچەی ئەلعاد ی ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب تێدەپەڕێت، هێزەکانی ئەمنی ئیسرائیل دوای چەندین ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی گەڕان و پشکنین توانیان ئەو دوو گەنجە فەڵەستینیە لە ناوچەیەکی بە دووری ٥٠٠ مەتر لە شوێنی چالاکییەکە بدۆزنەوە و دەسبەسەریان بکەن.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهارۆنۆت، یەکێک لە ئەنجامدەرانی چالاکییەکە هۆکاری ئەو کارەی تۆڵەسەندنەوە لە زایۆنیستەکان بەهۆی دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا راگەیاندووە.
دوای دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی چالاکییەکەی ئەلعاد، حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس وتی: سڵاو لەو قارەمانانەی ئۆپەراسیۆنی ئەلعاد دەکەین کە دوژمنی زایۆنیستیان خستە بەرزترین حاڵەتی ئامادە باشییەوە و لاوازی سیستمی ئەمنیی ئەم ڕژێمەیان ئاشکرا کرد و بۆ بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا ئۆپەراسیۆنێکی قارەمانانەیان ئەنجام دان.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی هەروەها لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: قارەمانانی ئۆپەراسیۆنی ئەلعاد لاوازی و سستی دوژمنی زایۆنیستی و سیستەمە ئەمنییەکەی ئاشکرا کرد.
جێگای ئاماژەیە، کە ئێوارەی ٥ی ئایار لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دوو گەنجی فەڵەستینی لە ناوچەی ئەلعاد ی ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب، سێ زایۆنیست کوژران و چواری دیکەش برینداربوون. ئۆپەراسیۆنەکە دوای ئەوە ئەنجامدرا کە نزیکەی هەزار زایۆنیست بە پشتیوانی هێزەکانی پۆلیسی رژێمی ئیسرائیل دەستدرێژیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لێدوانەکان