هێرشی ڕۆکێتی داعش بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی تاجیکستان
یەکشەممە 8 ئایار 2022 - 18:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=11609
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش چەندین ڕۆکێتیان لە باکوری ئەفغانستانەوە ئاراستەی ناوچە سنورییەکانی تاجیکستان کرد.
داعش لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە لە ٧ی ئایاردا بە حەوت ڕۆکێت ناوچە سنوورییەکانی تاجیکستان ی کردۆتەوە ئامانج. هێرشە ڕۆکێتییەکە لە شارۆچکەی خاجێ غاز ی پارێزگای تەخارەوە ئەنجام دراوە و دوای هێرشەکە هێزە سەربازییەکانی تاجیکستان شوێنی ئەو هێرشە و ئۆتۆمبێلی داعشیان گوللە باران کردووە.
سەرەڕای بەیاننامەکەی داعش، حکومەتی تاجیکستان رایگەیاندووە کە هێرشەکە لەلایەن گروپی تیرۆریستی “کۆمەڵەی ئەنساروڵڵا”وە ئەنجامدراوە.
کۆمەڵەی ئەنساروڵڵا گروپێکی توندڕەوی تاجیکن کە لە ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن ئەمیرەدین تەبرف-ەوە دامەزراوە. هێزە چەکدارەکانی ئەو گروپە لە باکوری ئەفغانستان جێگیرن و لە دژی حکومەتی تاجیکستان چالاکییان هەیە.
لێدوانەکان