هێرشی ئاسمانی نەناسراو کرایە سەر پێگەکانی تاڵیبان لە غەزنی

یەکشەممە 8 ئایار 2022 - 10:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=11591

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵافڕە نەناسراوەکان پێگەکانی تاڵیبانیان لە شاری غەزی کردە ئامانج.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری غەزنی، لە ٦ی ئایاردا فڕۆکەیەک یان درۆنێکی نەناسراو هێرشی کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی ناوچەی تۆحیدئاباد-ی شاری غەزنی ئەفغانستان.
لە ماوەی حکومەتی پێشوودا بنکەکە بە PRT and US troops ناسراو بوو و لەلایەن هێزەکانی ناتۆ بەکار دەهێنرا.
جێگای ئاماژەیە، کە دوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش و کەلوپەلی سەربازی بە بەهای ملیۆنان دۆلار لە بنکەکەدا ماونەتەوە. بۆیە ئەم بابەتە ئەگەری هێرشی ئاسمانی باڵافڕەکانی نەناسراو (ئەمریکا یان پاکستان) بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی تۆحیدئاباد هەیە.

هاوکات بنکەی هێزەکانی یەدەگی تاڵیبان لە ناوچەی حەیدەرئابادی شاری غەزنیش بە فڕۆکەیەکی نەناسراو بۆردومان کراوە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٥ ئەندامی تاڵیبان کوژراون و برینداربوون.

شایانی باسە چەند ڕۆژێک پێش هێرشەکان، درۆنەکانی نەناسراو لە ئاسمانی شاری غەزنیدا بینراون و دوای چەند کاتژمێرێک ناوچەکەیان بەجێهێشتوە. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین فڕۆکەی نەناسراو لە ئاسمانی کابوڵ و مەزارشەریف و… بینراون و میدیا جیاجیاکان ئەمریکا و ئێران و پاکستان بە تۆمەتبار دەزانن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *