ئۆپەراسیۆنی ‘الثأر للشیخین’ی داعش کۆتایی هات!

شەممە 7 ئایار 2022 - 21:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=11561

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی “الثأر للشیخین”ی گروپی تیرۆریستی داعش کە لە ١٩ی نیسان لە چەندین وڵاتەوە دەستیپێکردووە، دوای ١٥ ڕۆژ کۆتایی هات.

دوای ئەوەی لە ١٧ی نیسانی ئەمساڵدا ئەبوعومەر ئەلموهاجر وتەبێژی فەرمی داعش لە فایلێکی دەنگیدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بە ناوی “الثأر للشیخین” لە تۆڵەی فەرماندە کوژراوەکانی داعش (ئەبوبەکر بەغدادی و ئەبو حەمزە ئەلقوڕەشی) ڕایگەیاند، ئەندامانی ئەو گروپە چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە وڵاتانی سوریا، عێراق، ئەفغانستان، پاکستان، نایجیریا، سۆماڵیا، میسر، کۆنگۆ و نیجەر و .. ئەنجام دا.

ئۆپەراسیۆنی “الثأر للشیخین” لە ١٩ی نیسانی ئەمساڵدا دەستیپێکرد و لە ٣ی ئایار کۆتایی هات و بە گشتی ٢٤٥ ئۆپەراسیۆن لەم ماوەیەدا لەلایەن ئەو گروپەوە ئەنجام دراوە. داعش رایگەیاندووە کە لەم ئۆپەراسیۆنانەدا ٧٢٦ کەس لەوانە ٢٣ فەرماندە کوژراون و برینداربوون.
هاوکات داعش چالاکییەکانی میدیایی و پروپاگەندەیی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەو گروپە هەوڵیان داوە هەموو کردەوەکانی ئەندامانی ئەو گروپە لە وڵاتە جیاجیاکاندا بە شێوەی هەواڵ و ڤیدیۆ و .. بڵاو بکاتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت دوای گۆڕانکاری لە پێکهاتەی چالاکییەکانی گروپی داعش، گروپەکە لە ژێر ناونیشانی جیاجیادا چالاکی نوێی لە وڵاتانی ژێر کاریگەری خۆی ئەنجام بدات.

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی “الثأر للشیخین” کە لە لایەن میدیاکانی داعشەوە بڵاوکرایەوە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *