یەکەم فڕۆکەی هەڵگری دیلەکان لە سعودیەوە بەرەو یەمەن بەڕێکەوت

شەممە 7 ئایار 2022 - 14:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=11555

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوپەیمانی سعوودیە ڕایگەیاند کە یەکەم فڕۆکەی هەڵگری دیلەکان لە سعوودیەوە بەرەو یەمەن بەڕێکەوتووە.

تورکی مالکی وتەبێژی هاوپەیمانی سعودیە ڕۆژی رابردوو فڕینی یەکەم فڕۆکەی هەڵگری دیلەکانی یەمەنی بۆ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

وتەبێژی هاوپەیمانی سعوودیە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات ڕایگەیاند کە پرۆسەی گواستنەوەی ئاسمانی دیلەکان ئەمڕۆ (هەینی) لە سێ قۆناغدا بۆ سەنعا و عەدەن بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژنامەی «عکاظ»ی سعوودی ڕایگەیاند کە یەکەم فڕۆکەی هەڵگری ٤٠ دیل بووە و گەیشتۆتە یەمەن. پەیامنێری کەناڵی «الحدث» ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو دیلانە بە فڕۆکەی خاچی سوور گوازراونەتەوە بۆ عەدەن و بە گشتی ١٠٨ دیل ئازادکراوە کە پرۆسەکە بە چەند قۆناغدا ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هاوپەیمانی سعوودیە لەم مانگەدا ڕایگەیاند کە ١٦٣ دیلی یەمەنی ئازاد دەکرێن و بە هەماهەنگی لەگەڵ خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ سەنعا پایتەختی یەمەن دەگوازرێنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *