هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا چەند جار ئاگربەستی پێشێل کردووە؟

هه‌ینی 6 ئایار 2022 - 17:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=11537

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ٥٣٦٥ جار ئەو ئاگربەستەی پێشێل کردووە کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە یەمەن ڕاگەیەنراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەنساروڵڵا، هاوپەیمانی سعوودیە لە یەک مانگی ڕابردوودا ٥٢٦٥ جار ئاگربەستی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە کە لە یەمەن ڕاگەیەنراوە. ئەم پێشێل کردنەش بریتییە لە ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە، سیخوڕی، هێرشی ئاسمانی، فڕینی فڕۆکە سیخوڕییەکان، هێرشی موشەکی و توپخانەیی و.. کە بەشێکی بەم شێوەیە:

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی زیاتر لە ٨٠ هێرشی ئاسمانی و ١٧٤٨ دەستدرێژی ئاسمانیان بۆ سەر ئەلحۆدەیدە، مارب، ئەلجوف، تەعەز، حەجە، سەعدە، عەمران، سەنعا، ئەلبەیزا، ئەلزالع و میحوەرەکانی دیکە ئەنجام داوە. هەلیکۆپتەرەکانی ئەپاچی هاوپەیمانی سعوودیە لە ٩ هێرش بۆ سەر میحوەرەکانی مارب و ناوچە سنوورییەکان بەشدارییان کردووە.
هێزە چەکدارەکانی هاوپەیمانی سعوودیە هەروەها ٨ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانەیان بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەرەکانی رەغوان، ئەلعکد و چەندین ناوچەی دیکەی لە پارێزگای مارب ئەنجام داوە.

هاوپەیمانی سعوودیە سەرەڕای ئەم هێرشانە لە گەمارۆی دەریایی و ئاسمانی یەمەن بەردەوامە و هەر لەم چوارچێوەیەدا کەشتیەکانی هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکانی لە دەریایی سوور ڕاگرتووە و ڕێگری لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا دەکات.
ئەم پێشێلکارییانە لەگەڵ داواکارییە بەردەوامەکانی هانس گرۆندبرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن لە هاوپەیمانی سعوودیە بۆ پابەندبوون بە رێکەوتنەکە، ئەوە دەریدەخات کە ئەو هاوپەیمانییە بە هیچ ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی و مرۆیی پابەند نییە و ئەم بابەتەش بە شێوەی ئەنقەست لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە سانسۆر دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *