بەردەوامی گەڕانەوەی هێزە چەکدارەکانی یەمەنی بۆ ناو ریزەکانی ئەنساروڵڵا

چوارشەممە 5 ئایار 2021 - 09:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=1149

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لیوا ڕوکن “هەیسەم سالم عەریک”، فەرماندەی لیوای شەشی پاسەوانی سەرۆکایەتیی ژێر فەرمانی تاریق ساڵح، لەگەڵ ژمارەیەکی نادیار لە هاوەڵانی گەڕانەوە بۆ ریزەکانی ئەنساروڵڵا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لیوا ڕوکن “هەیسەم سالم عەریک”، فەرماندەی لیوای شەشی پاسەوانی سەرۆکایەتیی ژێر فەرمانی تاریق ساڵح، لەگەڵ ژمارەیەکی نادیار لە هاوەڵانی گەڕانەوە بۆ ریزەکانی ئەنساروڵڵا.

لە کۆبوونەوەیەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ناوخۆیی و هەواڵگری لە پارێزگای ئەلحودەیدەی یەمەن، عەبدولرەحمان موکەرم، پەرلەمانتاری ئەلحودەیدە وتی: بڕیاری گەڕانەوەی ئەو هێزە چەکدارانە بۆ ماڵەوە جێگای ستایشە. پلانی داگیرکەران لە دژی یەمەن و داگیرکاری خاک بۆیان ڕوون بووتەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە ریزەکانی بەکرێگیراوەکان گەڕاونەتەوە، نزیکەی ١٣ هەزار کەس دەبێت.

بە ووتەی شارەزایان، هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری هێزە چەکدارەکان بۆ ریزەکانی ئەنساروڵڵا، ئاشکرا بوونی کردەوەکانی سعودیە و ئیمارات لە داگیرکردنی یەمەن، و فەرمانی لێبوردنی گشتی سەرکردەی ئەنساروڵڵا و هەروەها دەستی باڵای ئەنساروڵڵا لەبەرەکانی جەنگە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *