هەڵکوتانی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە بیانووی ڕۆژی داگیرکردنی فەڵەستین/ لە قودس چی ڕوویدا؟
شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی بەپێی بانگەوازی ڕۆژانی ڕابردوو، ئەمڕۆ (پێنج شەممە) هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ «باب المغاربه»ی مزگەوتی ئەقسای بۆ مەبەستی هەڵکوتانی داگیرکەران کردەوە و داگیرکەرانیش چوونە ناو مزگەوتی ئەقساوە.
سەرباز و پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی بە فراوانی لە ناوچە جیاجیاکانی قودس و بە تایبەتی لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بڵاوەیان پێکرا.
٧٩٣ زایۆنیست سەرەڕای ناڕەزایی توندی فەلەستینییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا.
16:06 | هێرشی هێزە چەکدارەکانی زایۆنیست لەمزگەوتی ئەقسا بۆ سەر چەند ژنێکی فەلەستینی.
15:50 | شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی بە پشتیوانی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە هەڵیانکوتایە سەر حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و نوێژکەرانی فەڵەستینی.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە فەڵەستینیەکان لە حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و بە وتنەوەی تەکبیر هەوڵی ئەوەیاندا کە رێگری لە چوونە ژوورەوەی زیاتری زایۆنیستەکان بکەن.
13:10 | لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا، لە ماوەی چوار کاتژمێردا، ٦٠٠ شارۆچکە نشینی زایۆنیست بە بیانووی ئەوەی بە “ڕۆژی سەربەخۆیی” ئەو رژێمە ناو دەبەن، بە پشتیوانی هێزە سەربازییەکان و پۆلیسی ڕژێمی داگیرکەر چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.
13:00 | هێزەکانی زایۆنیست تا ئێستا لە دەروازەی “باب الاسباط” ڕێگریان لە نوێژکەران کردووە بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا.
12:40 | هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین لەبەردەم چاوی داگیرکەراندا.
بۆ چەند خولەکێک، نوێژکەرانی فەڵەستینی ئاڵای فەڵەستینیان لە پەنجەرەی “باب الجنایز” لە مزگەوتی ئەقسا هەڵکرد.
ئاڵای فەڵەستین هاوکات لەگەڵ هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بەرز کرایەوە.
12:21 | دەنگی تەکبیری فەڵەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا لە بەرامبەر هەڵکوتانی داگیرکەران و هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە.
12:17 | سووکایەتی کردنی فەڵەستینیەک بە هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی کە هێرشیان کردۆتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
11:48 | هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی، نوێژکەران لە بەردەم مزگەوتەکە نوێژی نیوەڕۆیان کرد.
11:17 | دەیان فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا بەهۆی تەقەی گوللە پلاستیکییەکانی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی برینداربوون.
11:11 | هێزەکانی زایۆنیستی نوێژکەرێکی بەساڵاچوویان دەستگیر کرد.
10:25 | هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر فەلەستینیەکان لە نزیک “باب حطه” و “طریق المجاهدین” و دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسایان بەرەو نوێژکەران داخست.
10:20 | هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا.
10:15| یەکەم ساتەکانی چوونی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا.
10:08 | هێزەکانی زایۆنیستی بە تەقاندنەوەی بۆمب لەناو مزگەوتی ئەقسا دەرگای شووشەیی دەوروبەری منبری نورەدین زەنگی-یان (سەلاحەدین ئەیوبی) شکاند.
9:54 | هەڵگرتنی ئاڵای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.
9:53 | تا ئەم ساتە پێنج گروپی داگیرکەری زایۆنی چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.
9:38 | هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فەڵەستینیەکان
9:14 | بڵاوبونەوەی چڕی هێزەکانی داگیرکەر لە دەوروبەری دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا هاوکاتە لەگەڵ هەڵکوتانی زایۆنیستەکان.
8:00 | سەرچاوەکانی هەواڵی زایۆنیست ڕایانگەیاند کە نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێم سەرەڕای هەڕەشەکانی گروپە فەڵەستینیەکان، لە ٧٤هەمین ساڵیادی داگیرکردنی فەڵەستین ڕەزامەندی بۆ هەڵکوتانی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەربڕیوە.
لێدوانەکان