هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر ماڵی بەڕێوەبەری هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق + وێنە

پێنجشەممە 5 ئایار 2022 - 15:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=11463

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو ٤ی ئایار ڕۆکێتێکی کاتیوشا لە ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ئاراستەی ماڵی ئەحمەد ئەبو ڕەغیف بەڕێوەبەری هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ناوچەی ئەلکەرەدای بەغدا کرا. ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام بەشێک لە ماڵی ئەبو ڕەغیف زیانی پێگەیشتووە.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیانکردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *