شاندێکی باڵای حەماس سەردانی ڕووسیای کرد

پێنجشەممە 5 ئایار 2022 - 12:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=11460

شاندێکی باڵای حەماس بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا گەیشتە مۆسکۆ پایتەختی ئەو وڵاتە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوەکانی فەڵەستین رایانگەیاند کە شاندێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی موسا ئەبومەرزق جێگری سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس و فەتحی حەماد، حسام بەدران و نوێنەری حەماس لە مۆسکۆ بۆ مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکان تەوەری گفتوگۆکان لەسەر دۆخی قودس، گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی فەڵەستین و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەبێت. ئەمەش لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی ڕووسیا و رژێمی زایۆنیستی بە هۆی شەڕی ئۆکرانیاوە ڕووی لە ئاڵۆزبوون کردووە.

شایانی باسە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا شاندێکی بزوتنەوەی حەماس سەردانی مۆسکۆیان کرد بوو و لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا کۆبوونەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *