مۆسکۆ داوای لێبوردن لە ڕژێمی زایۆنیستی ناکات / سەرۆکی ڕژێمی زایۆنستی لاڤرۆڤی بە درۆ تۆمەتبار کرد!

پێنجشەممە 5 ئایار 2022 - 09:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=11445

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕووسیا داوایەکی یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ ڕەتکردەوە کە بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەبارەت بە جوولەکەکان داوای لێبوردن لەم ڕژێمە بکات.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتر لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند بوو: من بڕوام وایە کە هیتلەر ڕەگ و ڕیشەی جوولەکەی هەبووە و گەورەترین دوژمنی جوولەکەکان خۆدی جوولەکەکانن.

ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەی بە لێدوانەکانی سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: «من بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەرم سوڕما. ئەم لێدوانانە زۆر منی توڕە و بێزار کرد.»

ئێسحاق هێرتزوگ وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بە درۆکردن تۆمەتبار کرد و وتی: «لاڤرۆڤ پێیباش بوو درۆیەکی ترسناک بڵاوبکاتەوە کە بۆنی دژایەتی کردنی جولەکەکانی لێ دەهات. من ئەو چاوەڕوانیەم هەیە کە لە لێدوانەکانی پاشگەز بێتەوە و داوای لێبوردن بکات.»

هاوکات لە گەڵ بەردەوامی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و تەلئەبیبیش ڕووی لە زیادبوون کردووە و گەیشتووەتە لێدوانی دژ بە یەک و بانگهێشتکردنی باڵیۆزی هەر دوو لا.

ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی رابردوو وتی کە بەکرێگیراوانی ئیسرائیلی لە ئۆکرانیا بوونیان هەیە و هاوشانی میلیشیاکانی دیکە لە ئۆکرانیا شەڕی دژ بە ڕووسیا دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *