شاندێکی باڵای سعودیە سەردانی سوریای کرد

سێشەممە 4 ئایار 2021 - 20:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=1144

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕۆژی رابردوو ژمارەیەک دیپلۆماتکاری باڵای سعودیە سەردانی دیمەشق پایتەختی سوریان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕۆژی رابردوو ژمارەیەک دیپلۆماتکاری باڵای سعودیە سەردانی دیمەشق پایتەختی سوریان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

لەم سەردانەدا شاندی سعودیە بە سەرۆکایەتی خاید ئەلخمیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعودیە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار و عەلی مەملوک سەرۆکی هەواڵگری سوریا دیداریان کردووە. پێدەچیت کۆبوونەوەیەکی دیکەی لە نێوان بەرپرسانی سوریا و سعودیە، دوای جەژنی رەمەزان ئەنجام بدرێت.
دیپلۆماتکارانی سعودی بە بەرپرسانی سوریایان ڕاگەیاند کە ڕیاز پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ نێو کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و ئاماد بوون لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئەو وڵاتانە دەکات.

ئەم هەنگاوە وەک یەکەم هەنگاو بوو بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی سعودیە و سوریا لەم چەند ساڵەی دواییدا. پاڵپشتییە فراوانەکەی سعودیە لە گروپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لە سوریا بە ئامانجی گۆڕینی حکومەتی بەشار ئەسەد و لابردنی سوریا لەلیستی لایەنگرانی بەرەی خۆڕاگری بووە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەساڵی ٢٠١٢ دا.

هەندێک سەرچاوە هەواڵی دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیەیان لە دیمەشق لە دوای جەژنی ڕەمەزان بڵاوکردەوە. باڵیۆزخانەی سعودیە لە دیمەشق، لە ساڵی ڕابردووەوە دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *