ئەنساروڵڵا پانزەیەمین درۆنی CH-4ی هاوپەیمانی سعوودیەی خستە خوارەوە + ڤیدیۆ

چوارشەممە 4 ئایار 2022 - 14:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=11414

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا پانزەیەمین درۆنی CH-4ی هاوپەیمانی سعوودیەی لە ئاسمانی ئیدارەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن تێکشکاند.

دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن و پێشێلکردنی بەردەوامی لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە، بەیانی ئەمڕۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا پانزەیەمین درۆنی CH-4ی هاوپەیمانی سعوودیەی لە ئاسمانی ئیدارەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن خستە خوارەوە.
فڕین و چالاکی درۆنە سیخوڕی و جەنگییەکان بە درێژایی ئاگربەستدا بەشێک لە پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەیە کە ئەنساروڵڵا دوای چەندین جار هۆشداری بە هاوپەیمانی سعوودیە، بەیانی ئەمڕۆ بە توندی وەڵامی ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایەی دایەوە.
ئەم هەنگاوە دەکرێت کۆتایی بێت بە ڕێکەوتنی ئاگربەست کە بەندەکانی بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە. لە نێو بەندەکانی ڕێکەوتنەکەدا گەیشتنی کەشتیەکانی سووتەمەنی بۆ بەندەری ئەلحۆدەیدە و دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعاش هەیە کە هاوپەیمانی سعوودیە تائێستا ڕێگری لە جێبەجێی کردنی دەکات.

شایانی باسە کە ئەنساروڵڵا لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا توانیوێتی ١٥ درۆنی CH-4 تێکبشکێنێت. ئەم درۆنە دروستکراوی وڵاتی چین و هاوشێوەی درۆنی MQ-9 ی ئەمریکییە کە توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام بۆمب بە ٤٠ کاتژمێر فڕین تا ٥ هەزار کیلۆمەتری هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *