گرنگترین هەواڵەکانی شەست و نویەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢

سێشەممە 3 ئایار 2022 - 23:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=11365

هێرشی هەلیکۆپتەرێکی کا-52ی ڕووسی بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا
هەلیکۆپتەرەکەی کا-52 توانای هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی زەمینی، زرێپۆشی و ئاسمانی بە خێرای نزم لە هەموو بارودۆخەکانی کەش و هەوایی لە ڕۆژ یان شەودا هەیە.

هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی مووشەکی دژە زرێپۆشی ستوگنا-پی زرێپۆشێکی ڕووسیایان دەکاتە ئامانج.

لە ٢ی ئایار سوپای ڕووسیا هێرشی موشەکی کردە سەر چەند ئامانجێک لە شاری ئۆدیسا لەوانە فڕۆکەخانەی شارەکە. لە یەکێک لەو وێنانە بە ئامانج کردنی هێلانەی فڕۆکە جەنگییەکان دیارە، بەڵام زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لەو هێرشەدا ڕوون نییە.
جگە لە بنکەی سەربازی ئۆکرانی لە ئۆدیسا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێرشی کردووەتە سەر شوێنی درۆنەکانی بەیرەقدار و کۆگایەکی چەکی موشەکی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە وەرگیراوە.

تۆپخانەکانی سوپای ڕوسیا یەکێک لە ناوەندەکانی فەرماندەیی سوپای ئۆکرانیایان لە دەوروبەری خارکیڤ تێکشکاند.

بەپێی گرووپی توێژینەوەی سی ئی ئاڕ ئەی لە ٢٤ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ەوە، وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە ٤٧.٤ ملیار یۆرۆیان بۆ کڕینی سەرچاوەی سووتەمەنی فۆسیلی ڕووسی بەو وڵاتە داوە، لەو بڕەدا بڕی ١٩.٧١٥ ملیار یۆرۆ بۆ کڕینی نەوت و ٢٦.٩٠٨ ملیار بۆ گاز و ٧٨٣ ملیۆن یۆرۆ بۆ خەڵوزی هەناردەکراو لەڕوسیاوە دراوە.

میدیاکانی ئۆکرانی هەواڵی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیایان بۆ سەر کارگەی کۆکڤیڤیسکی کە دەکەوێتە ناوچەی ئاڤدیڤکا لە باکوری شاری دۆنێتسک ڕاگەیاند.

ڤیدیۆی بۆردومانی پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانیی سو-24ئێم ی ڕووسیا

سوپای ڕووسیا لە شاری لڤیڤ لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا بە چەندین موشەکی کروز هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک. سەرچاوە خۆجێییەکان دووپاتیان کردەوە کە لە دەوروبەری شارەکە پێنج تەقینەوە بیستراوە.

شوێنی کارگەی دانەوێڵەی شارۆچکەی پۆکرۆڤسکی سەر بە پارێزگای دنیپرۆپترۆسک کە لە ڕۆژی 2ی ئایاردا کرایە ئامانجی موشەکی kh-59mk2ی سوپای ڕوسیا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *