وتارێکی جیاوازی ڕێبەری تاڵیبان لە قەندەهار

سێشەممە 3 ئایار 2022 - 16:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=11345

ئایەتوڵڵا خامنەیی: مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، ڕێبەری تاڵیبان لە شاری قەندەهار ئامادەیی نوێژی جەژنی ڕەمەزان بوو و پشت بە خەڵکەوە وتارێکی پێشکەش کرد.

ڕۆژی ١ی ئایار، دوای ڕاگەیاندنی ڕۆژی یەکشەممە وەک جەژنی ڕەمەزان لە ئەفغانستان، مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، ڕێبەری تاڵیبان لە مزگەوتی عیدگاهـ ی شاری قەندەهار ئامادەیی نوێژی جەژن بوو و بە پشت کردن بە خەڵکەوە بۆ ڕای گشتی قسەی کرد.
ناوبراو لە وتارێکی کورتدا سەرەتا بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و سەرکەوتنی تاڵیبان و ئاسایشی سەرانسەری و سەرهەڵدانی شەریعەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان پیرۆزبایی لە خەڵکی کرد و سوپاسی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و هەواڵگری تاڵیبان بۆ دامەزراندنی سوپای ١١٠ هەزار کەسی و سەرۆکایەتی هەواڵگری کرد.

دوای کۆنتڕۆڵ کردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەمە چوارەمین جارە مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە بە دوور لە چاوی میدیاکانەوە بەشداری لە مەراسیمە گشتییەکاندا دەکات. بەرز نرخاندنی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان سەرەڕای ڕوودانی دەیان هێرشی تیرۆریستی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا و ئاماژە نەدان بە شەهید و بریندارەکانی ئەو هێرشانە یەکێکە لەو خاڵانەی کە لە لێدوانەکانی ڕێبەری تاڵیباندا جێی پرسیارە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *