دەسبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی کەنارەکانی ڕۆژئاوای فەڵەستین

دووشەممە 2 ئایار 2022 - 15:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=11287

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنی شارۆچکەی ئارئیل-یان دەستگیر کرد کە بەهۆیەوە یەکێک لە هێزە ئەمنیەکانی ئیسرائیلی کوژرا.

ڕۆژی رابردوو “یحیی مرعی” و “یوسف عاصی” ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستەکانی شارۆچکەی ئارئیل لە نزیک گوندی قەراوە بەنی حسام لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلی دەسبەسەر کران.

دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنستی ڕایگەیاند: هەردوو ئەو چەکانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە شارۆچکەی ئاریل بەکارهاتوو بوون لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەدا دەستیان بەسەردا گیرا.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ٣٠ی نیسان پاسەوانێکی ئەمنی لە شارۆچکەی زایۆنیستی ئارئیل لە باکوری کەنارەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن دوو گەنجی فەلەستینی بە چەکی کارلۆ کوژرا. دوای ئۆپەراسیۆنەکە، کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی فەتحی فەڵەستین، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە ئەستۆ گرت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *