ئامادەبوونی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە شوێنی رووداوەکەی لێواری ڕۆژئاوا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئاڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لەگەڵ ئامادەبوونی لە خاڵی پشکنینی “زعتره” لە باشوری شاری نابلوس لە لێواری ڕۆژئاوا(الضفة الغربية)، تاوتوێ دوایین دۆخی ئەمنیی شارەکەی کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئاڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لەگەڵ ئامادەبوونی لە خاڵی پشکنینی “زعتره” لە باشوری شاری نابلوس لە لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین(الضفة الغربية)، تاوتوێ دوایین دۆخی ئەمنیی شارەکەی کرد.
سەرۆک ئەرکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل و چەند فەرماندەیەکی تری باڵای ئەو رژێمە ئامادەی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕۆژی یەکشەممە بوون و دوایین دۆخی ئەمنی شارەکەیان تاوتوێ کرد کە سێ چەکداری زایۆنی تێدا بریندار بوون. کۆخاڤی وتی: سوپای ئیسرائیل وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان، لەم چەند هەفتەیەی دواییدا هێزەکانی زیاد کردووە.
رۆژی یەکشەممە لە هێرشی فەلەستینیەک بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە خاڵێکی پشکنیندا لە باشوری شاری نابلس لە لێواری ڕۆژئاوا(الضفة الغربية)، سێ چەکداری ئەو رژێمە بریندار بوون.
هێزە سەربازییەکان بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی گشتی، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی هێرشبەرەکە، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.
لێدوانەکان