گرنگترین هەواڵەکانی شەست و پێنج و شەشەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٩ و ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢

یەکشەممە 1 ئایار 2022 - 11:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=11227

سڵاوی موشەکەکانی ڕووسیا لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
دوای سەردانەکەی ئەنتۆنیۆ گوترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە ٢٨ی نیسان، سوپای ڕوسیا هێرشی موشەکی کردە سەر چەند ئامانجێک لەم شارەدا. گۆترێس پێش ئەوەی بگاتە کیێڤ لە مۆسکۆ سەردانی پوتینی کرد بوو.
بە وتەی ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، مووشەکە دوور مەوداکانی ڕووسیا کارگەی دروستکردنی موشەکی ئارتم-یان کردۆتەوە ئامانج.
بەڵام ئامانجەکانی دیکەی هێرشە موشەکییەکە جگە لەو کارگەیە، وێستگەی شەمەندەفەری فیستۆڤ لە دەوروبەری کیێڤ و بینایەکی ٢٥ نهۆی نیشتەجێبوون لە ناوەندی ئەو شارە بوون.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڤیتالی کلیتشکۆ برینداربوونی ١٠ کەسی لەو هێرشانەدا رایگەیاند. هەروەها ڤێرا گیریچ، ڕۆژنامەنووسێکی ئۆکرانی لە هێرشەکاندا کوژرا.
وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران سەبارەت بە بارودۆخی گوترێس و تیمی یاوەری وتی: ئەوان سەلامەتن، بەڵام بەهۆی ئەو هێرشانەوە شۆک بوون.

میدیاکانی ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەک، خستنە خوارەوەی درۆنێکی بەیرەقدار-یان لە میحوەری خێرسۆن رایگەیاند.

میدیاکانی ئۆکرانیا بە بەراوردکردنی وێنەکانی ئەم درۆنە و ئەو درۆنانەی کە لە ٢ی نیسان و ٢٩ی ئاداردا تێکشکاون، ئەو هەواڵەی بە ساختە زانین.

ئاماری وەزارەتی ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا تا ٣٠ی نیسان.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا ١٤٢ فڕۆکەی سەربازی، ٦٥٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١١٢ هەلیکۆپتەر، ٢٦٥٦ تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی دیکە، ٣٠٧ راجیمە، ١١٨٩ تۆپ‌هاوێژ و ٢٤٩٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

بە وتەی پارێزگاری هەرێمی بریانسک سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ئۆکرانیایان دۆزیوەتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکە دوو مووشەکی بە ئاراستەی شارۆچکەی ژێچا لە هەرێمی ستارودوبسکی تەقاندووە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، شەپۆلی تەقینەوەی یەکەم مووشەک زیانی بە بیناکانی کۆگای نەوت لە ناوچەی ستارودوبسکی لە پارێزگای بریانسک-ی ڕۆژئاوای ڕووسیا گەیاندووە و مووشەکی دووەم بەر شوێنێکی چۆڵ کەوتووە.

ئاماری راگەیاندنی ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *