لە عەین ئەسەد هێرش کرایە سەر ئەمریکییەکان

شەممە 30 نیسان 2022 - 23:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=11212

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد ی عێراق لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بە ڕۆکێت کرایە ئامانج.

چەند خولەکێک پێش ئێستا بە دوو ڕۆکێتی ١٢٢ میلیمەتری هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد. گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی” بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند: دوو ڕۆکێتەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە.

بە پێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە دووەمین هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی – ڕۆکێتی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە دژی داگیرکەرانی ئەمەریکییە کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا لە عێراق ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *