ئاماری ئۆپەراسیۆنی نوێی داعش لە عێراق!

شەممە 30 نیسان 2022 - 20:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=11205

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەی هێرشەکانی داعش لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی “الثأر للشیخین”ی ئەو گروپە لە پارێزگاکانی عێراق، لە کۆی گشتی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لە ٢١ی ئادار تا ٢٠ی نیسانی ئەمساڵدا زیاتر بووە.

لە ١٧ی نیسانی ئەمساڵ، ئەبو عومەر ئەلموهاجیر، وتەبێژی فەرمی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بە ناوی “الثأر للشیخین” لە وڵاتە جیاجیاکان لە تۆڵەی کوژرانی فەرماندەکانی داعش (ئەبوبەکر بەغدادی و ئەبو حەمزە ئەلقۆرەیشی) هەواڵی دایەوە.
دوای بڵاو بوونەوەی تۆمارە دەنگیەکە، ئەندامانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەستیان بە تیرۆر و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن کردەوە کە ئاماژە بە هەبوونی پلانی پێشوەختە بۆ ئەم جۆرە کردەوە تیرۆریستیانە دەکات.
لە ٢٨ ڕۆژی سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵدا تیرۆریستانی داعش بە گشتی ٢٧ ئۆپەراسیۆنیان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامداوە کە ئەم ئامارە دوای ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی “الثأر للشیخین” لەلایەن وتەبێژی داعشەوە بۆ ٥٢ ئۆپەراسیۆن (١٧ی نیسانەوە تا ٢٩ی نیسان) بەرز بۆتەوە. هەروەها ژمارەی هێرشەکانی داعش لە عێراق، نزیکەی شەش ئەوەندەی هێرشەکانی ئەم گروپە تیرۆریستییە لە سووریا بووە.

لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی داعش، بەرپرسە ئەمنییەکانی عێراق زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش بە بەشداری هێزەکانی سوپای عێراق، حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدرال لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، بابل و سەلاحەددین دەستپێکردەوە.
لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا ژمارەیەک لە چەتەکانی داعش کوژران و بەشێک لە حەشارگاکانی ئەو گروپە تیرۆریستییە لەناو بران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *