ئەفغانستان؛ تەقینەوە لە مزگەوتێکی سوننەکانی کابوڵ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتی خانەقا خەلیفەی ساحیب لە ناوچەی ٦ ی کابوڵ، زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و برینداربوون.
ڕۆژی ٢٩ی نیسان لە مەراسیمێکی یادکردنەوەدا لە مزگەوتی “خانەقا خەلیفەی ساحیب” ی گەڕەکی قەڵای خەلیفەی کابوڵ، ٣٥ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٧٦ کەسیش برینداربوون.
تەقینەوەکە کاتێک ڕوویدا کە خەڵکی گەڕەکی قەڵای خەلیفە کە زۆربەیان تاجیک و سۆفی سوننەن، دوای نوێژی هەینی دەستیان بە زیکر کرد بوون.
بەپێی سەرچاوەیەکی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” زۆربەی قوربانییەکان لە نەخۆشخانەکاندا بەبێ ئەوەی ناویان تۆمار بکرێت بەخاک سپێردراون و ژمارەی کوژراوە ڕاستەقینەکان دیار نییە. زیانە گیانییەکانی هێرشەکە ڕووی لە زیادبوون دایە.
تەقینەوەکە حەوتەمین هێرشی تیرۆرستی لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە ئەفغانستانە کە شوێنی ئاینی و هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج.
جگە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی بۆ سەر مزگەوتی سێ دوکانی شاری مەزارشەریف، تا ئێستا هیچ کەس یان گروپێک بەرپرسیارێتی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی کابوڵ، مەزارشەریف و قۆندوز ی لە ئەستۆ نەگرتووە. بەرپرسانی تاڵیبان کە بە بەردەوامی هەبوونی داعشیان لە ئەفغانستان ڕەتکردۆتەوە، تا ئێستا هیچ هەڵوێستی ڕوونیان لەمبارەیەوە نەبووە.
لێدوانەکان