سەید حەسەن نەسروڵڵا: هیوای خەڵکی فەڵەستین بۆ ئازادی زیادیکردوو

شەممە 30 نیسان 2022 - 08:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=11185

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (هەینی) وتارێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قودسەوە پێشکەشکرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا سەید حەسەن نەسروڵڵا سڵاوی لەو دەیان هەزار کەسە کرد کە رۆژی رابردوو (هەینی) لە مزگەوتی ئەقسا کۆبوونەوە.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا وتیشی: پێویستە قوربانیدانی گەلی فەڵەستین ویژدانی مرۆڤ و موسڵمانان و هەموو ئازادیخوازانی ئەم جیهانە بجوڵێنێت.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا و ڕۆژئاوا و زایۆنیستەکان و هەموو ئەوانەی هاوکاریان بوون، لە جێگیرکردنی ڕژێمی داگیرکەر و پێدانی کلیلی ناوچەکە بەو رژێمە هەوڵیان دا.

ناوبراو ڕۆژی قودسی بە جەختکردنەوە لەسەر ڕاستی و شەرعییەتی پرسی فەلەستین و چەوساوەیی خەڵکی ئەم خاکە زانی و وتی: ئیمام خومەینی بەهۆی ڕەچاوکردنی ئەم بابەتە کە قودس چۆن ببێتە ناوەندی سەرنج و کردار و هیوای ئۆمەتی ئیسلامی، ڕۆژی قودسی ڕاگەیاند.

ناوبراو ئاماژەی بە لێدوانەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی جیهانی قودسدا کرد و وتی: لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەخت لە پابەندبوونی جدی و یەکلاکەرەوە لە پشتیوانیکردنی فەلەستین و بزوتنەوە خۆڕاگرییەکانی ناوچەکە دەکاتەوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بە سیاسەتی خۆڕاگری کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی: ئەگەر ئەمڕۆ ئێران بە ئەمریکا بڵێت کە پێشوازی لە ڕێگای سازان دەکات، ئایا ئەم گەمارۆ و پیلانانە [لە دژی ئێران] بەردەوام دەبێت؟ بە دڵنیاییەوە نەخیر.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا وتی: پرسی فەڵەستین بەشێکە لە ئایین و باوەڕ و کەرامەتی ئێمە، ئێمە نەتەوەیەکین کە ناتوانین واز لە ئیمان و باوەڕ و ڕێز لە پرسی فەلەستین بهێنین.

نەسروڵڵا دووپاتیکردەوە کە ڕێڕەوی بێ هیوایی لە فەلەستین شکستی هێناوە و وتی: ئێستا هیوای خەڵکی فەڵەستین بۆ ئازادی زیادیکردووە و کاتی لەبیرکردن و بێ هیوایی کۆتایی هاتووە.

ناوبراو وتیشی: پرۆسەی ئۆپەراسیۆنە جیهادییەکان لە ناو زەوییەکانی ساڵی ١٩٤٨ و کەنارەکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی تاکەکەسی، ترسێکی زۆری لەم ڕژێمدا دروستکردووە.

نەسروڵڵا دووپاتیکردەوە: ئۆپەراسیۆنە تاکەکەسییەکان، ئەمنیەتی لاواز و ناسکی ئەو رژێمە و هەروەها لاوازی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیلی بۆ ناسینەوەی موجاهیدینی پیشان دا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەردەوامی ئەم ڕێبازە، جیهادی سەربازی بە تاکە ڕێگا زانی و وتی ئەم ڕێبازە سەلماندویەتی کە ڕژێمی زایۆنیستی تێکدەشکێت و ئەوە نییە کە هەمیشە زاڵ بێت و ئێمە پێشتر چەندین جاری یەک لەدوای یەک ئەو ڕژێمەمان تووشی شکست کردووە.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا وتی، گرنگترین دەستکەوتی ئۆپەراسیۆنە تاکەکەسییەکان ئەوەیە کە بە پێچەوانەی تێڕوانینی زایۆنیستەکانەوە سەلمێنراو کە ئاسایش و داگیرکاری پێکەوە ناگونجێت.

ناوبراو هەروەها وتی: زانیاریم هەیە کە ئێران پەیامی بۆ وڵاتانی هاوئاهەنگی رژێمی زایۆنیستی ناردووە کە هەر دەستدرێژییەک لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بۆ سەر ئێران، وەڵام دەدرێتەوە و ئەم پەیامە بە ئیسرائیلیش گەیشتووە.

سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان لە مانۆڕێکی بێدەنگی هێزەکانی حزبوڵڵا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵی دایەوە و وتی هەر گێلایەتییەک لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە، ڕوبەڕوی وەڵامدانەوەیەکی ڕاستەوخۆ و خێرا دەبێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *